شبكة لالش الاعلامية

ده‌ربارەی “به‌لاڤبوونا ئیبۆلا ب رێيا مۆز”ێ روونكرن دئێته‌ دان

ده‌ربارەی “به‌لاڤبوونا ئیبۆلا ب رێيا مۆز”ێ روونكرن دئێته‌ دان 

رووداو-دهۆك
بەڕێوەبەرێتی خۆپاراستنی تەندروستی دهۆك رەتیدەكاتەوە جۆرە مۆزێك لە كوردستان بە ڤایرۆسی ئیبۆلا پیسبووبێت و دەڵێ ئەو نەخۆشییە لە رێگەی رووەكەوە بڵاوناكرێتەوە.

چەند رۆژێكە هەندێك وێنە بە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا بڵاودەكرێنەوە و دەگوترێ گوایە ئەو مۆزانەی ناوەوەیان رەنگی سووری گرتووە، بە ڤایرۆسی ئیبۆلا یان ئایدز پیسبوون، بەڵام تەندروستی دهۆك ئەوە بە دەنگۆیەكی نازانستی نێودەبات.

د.سیروان محەممەد بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی دهۆك لە لێدوانێكدا بۆ (رووداو) ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە و دەڵێ “لەڕووی زانستییەوە مەحاڵە ئایدز و ئیبۆلا بەڕێگەی خواردنی رووەك بڵاوببنەوە، ئەوانە نەخۆشیی ڤایرۆسین و رێوشوێنی تایبەتی خۆیان بۆ بڵاوبوونەوە هەیە”.

سەبارەت بەوەی كە دەگوترێ هەندێك لە مۆزەكان ناوەوەیان نائاساییە و سوورن، د.سیروان دەڵێ “پشكنینی میوە و سەوزەكان، ئەركی بەڕێوەبەرایەتی كشتووكاڵە و دەبێ ئەوان هۆكاری ئەو گۆڕانە لە رەنگی مۆزەكە بزانن، بەڵام لە هیچ حاڵەتێكدا ئایدز و ئیبۆلا لەو رێگەوە ناگوێزرێنەوە”.

هەرچی بەڕێوەبەرایەتی كشتووكاڵی دهۆكە رەتیدەكاتەوە مۆزی مەترسیدار لە بازاڕی پارێزگاكە هەبن.

ئەندازیار خالید محەممەد، بەڕێوەبەری یەكەی خزمەتگوزارییەكان لە بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی دهۆك، لە لێدوانێكدا بۆ (رووداو) دەڵێ “ئێمە پشكنین بۆ رووكاری دەرەوەی میوەكان دەكەین و رەنگە گۆڕانی ناوەوەی میوەكان نەبینین، بەڵام بەگشتی هاونیشتیمانیان دڵنیادەكەینەوە كە ئەو مۆزەی لە كوردستانە جێگەی مەترسیی نییە و هەریەك لە ئیبۆلا و ئایدز بە هیچ جۆرێك لە رێگەی مۆزەوە ناگوێزرێنەوە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پەیاما پیرۆزباهيا سەرۆكێ حكوومەتا هەرێما كوردستانێ ب هه‌لكه‌فتا جەژنا نەورۆزێ

Lalish Duhok

حەسەکە.. یەپەگە هێرشه‌كا به‌رفره‌ دکه‌تە سەر رژێما سووریا

Lalish Duhok

شێوازێ دابه‌شكرنا مووچێ خانه‌نشینان دێ ئێته‌ گهۆرين 

Lalish Duhok