شبكة لالش الاعلامية

گهۆرين ل خشته‌يێ دابەشكرنا كارەبێ دا دئێنه‌ كرن

گهۆرين ل خشته‌يێ دابەشكرنا كارەبێ دا دئێنه‌ كرن 

رووداو – هەولێر
بەمەبەستی گۆڕانكاریكردن لە خشتەی دابەشكردنی كارەبای پارێزگاكان، وەزارەتی كارەبا سەرقاڵی پێداچوونەوەیە بەو بەرنامەیەی ئێستا هەیە، بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەباش دەڵێت، هەرچەندە خشتەی كۆن نادادپەروەری تێدا نییە، بەڵام لە چەند رۆژی داهاتوودا دەیگۆڕن. بەهۆی گۆڕانكاری كەشوهەواش رەنگە كاژێرەكانی پێدانی كارەبا زیادببن.

ئومێد محەممەد، بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای هەرێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئێستا سەرقاڵی پێداچوونەوەن بە بڕی پێدانی كارەبای پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، لەم هەفتەیە یاخود هەفتەی داهاتوو وەزارەتی كارەبا كۆبوونەوەیەكی گرنگ بۆ ئەو مەبەستە ساز دەكات و، بەڕێوەبەرە گشتییەكان چی پێشنیاز بكەن لەمەودوا بەوجۆرە دابەش دەكرێت.

لەبارەی گلەیی هاونیشتمانیان ئومێد محەممەد گوتی “زۆر باس لەوە دەكرێت نادادپەروەری لە پێدانی كارەبای پارێزگاكان هەیە، بەڵام ئەوە بەهیچ جۆرێك راست نییە، چونكە بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای پارێزگاكان خۆیان بەو دابەشكردنە رازی بوون و، لەسەر پێشنیازی ئەوان بەو جۆرە كارەبا دابەش دەكەین”.

بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبا هەرچەندە نەیشاردەوە كاژێرەكانی پێدانی كارەبا لە پارێزگایەكەوە بۆ پارێزگایەكی دیكە یەكسان نین، بەڵام گوتی “راستە پێدانی كارەبای پارێزگاكان یەكسان نییە، بەڵام ئێمە باس لە دادپەروەری دەكەین نەك یەكسانی، چونكە هەر پارێزگایەكی هەرێمی كوردستان تایبەتمەندی خۆی هەیە”.

لە هەرێمی كوردستان بەرهەمهێنانی كارەبای نیشتمانی نزیكەی 2 هەزار ‌و 700 مێگاواتە، ئەو كارەبایەش بەسەر پارێزگاكاندا دابەش دەكرێت و، 42%ی بۆ پارێزگای هەولێر، 34% ی بۆ  پارێزگای سلێمانی و بۆ دهۆكیش 24% دیاریكراوە.

ئێستا كارەبای نیشتمانیی رۆژانە نزیكەی 9 كاژێر هەیە، بەهۆی گۆڕانكاری لە كەشوهەواش پێشبینی دەكرێت لەمەودوا كاژێرەكانی كارەبا زیادببن. پێشتر حەمەئەمین هەورامانی، گوتەبێژی وەزارەتی كارەبا بە رووداوی راگەیاندبوو، لە نێوەڕاستی مانگی دوو گۆڕانكاری لە پێدانی كارەبای نیشتمانی دەكرێت و زیاد دەبێت، ئەوەش دیارنییە زیادبوونەكە چەند دەبێت، چونكە گۆڕانكاری لە كەشوهەوا كاریگەری لەسەر پێدانی كارەبای نیشتمانی دەبێت.

پێدانی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكانیش بەپێی پارێزگاكان جیاوازە‌، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی رۆژانە 7 بۆ 8 كاژێر كارەبا دەدەن، گۆڕانكارییەكەی وەزارەتی كارەباش موەلیدە ئەهلییەكان ناگرێتەوە.

لە پارێزگای هەولێر وەك حوسێن حەمەد قادر، بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای هەولێر بۆ رووداوی باسكرد، پێدانی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان بەپێی دوو خشتەی جیاوازە، خشتەیەكیان لە كاژێر دووی پاشنیوەڕۆ بۆ 12:00ی شەوە لەگەڵ یەك كاژێری بەیانی، خشتەی دوومیش لەو ناوچانەی كە كێشەی هونەرییان هەیە، كارەبای موەلیدەکان لە كاژێر 05:00 ی ئێوارە بۆ 12:00ی شەو دەدرێت، گوتیشی “بۆ مانگی دووش بە‌و خشتەیە پێدانی كارەبای موەلیدەكان بەردەوام دەبێت”.

هاوكات سالار حوسامەدین، بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، لە پارێزگای سلێمانی پێدانی كارەبای موەلیدەكان لە كاژێر 02:00 ی پاشنیوەڕۆ بۆ 01:00 ی شەو دەدرێت، گوتیشی “بۆ مانگی دووش هەمان بەرنامە دەبێت، لە كۆتایی مانگیش بەپێی پێدانی كاژێرەكانی كارەبای موەلیدە نرخ دیاری دەكرێت”.

هەر سەبارەت بەخشتەی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان لە پارێزگای دهۆك، كەمال محەممەد ساڵح، بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای ئەو پارێزگایە بە رووداوی راگەیاند، پێدانی كارەبای موەلیدەكان لە پارێزگای دهۆك بەیانیان لە كاژێر 07:00 بۆ  كاژێر 09:00 دەرێت‌، لە كاژێر 02:00 ی پاشنیوەڕۆش بۆ 01:00 ی شەو هەر كاتێك كارەبای نیشتمانی نەبوو، دەدرێت، پارەی كۆی گشتی مانگەكەش 9 هەزار ‌و 500 دینارە، بۆ مانگی دووش موەلیدەكان هەمان بەرنامەیان دەبێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ھشیار زێباری: ئالییێن شکەستی داخوازا دوبارەکرنا ھەلبژارتنان دکەن

Lalish Duhok

ئیرانێ ئەڤ دەرگەھێ بازرگانی ل سەر ھەرێمی گرت

Lalish Duhok

مەسرور بارزانی: ڕۆژا زمانێ دایکێ ل هەموو کوردستانییان پیرۆز بیت

Lalish Duhok