شێخ شامۆ:رێ ناده‌ين جاره‌كا دی شنگال بێته برینداركرن
شنگال-KDP.info-
نوێنەری ئێزدیان لە پەرلەمانی کوردستان ده‌ڵێت، مانەوەی پەکەکە لە شەنگال و سنونێ و ناوچەکانی سنووری باشووری کوردستان، مەترسییە و گوتی: “رێگا نادەین لەژێر هیچ پاساوێکدا بێ دۆخی شەنگال تێک بچێت”.
(شێخ شامۆ) بە ماڵپەری فه‌رمیی پارتی دیمورکراتی کوردستانی راگەیاند: ”رێگا نادەین جارێکی دیکە شنگال بریندار بکرێتەوە، ماوەیەکی زرە داوامان لە پەکەکە کردووە شنگال چۆڵ بکات؛ چونكه بە مانەوەی پەکەکە لە شنگال دەستی ئاوەدانی ناگاتە ئەو شارە و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای نێوده‌وڵێتییش نایانەوێت بێنە شارێکەوە گەرەنتیی ئەمنی نەبێت.”
ئه‌و جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی: “مانەوەی پەکەکە لە شنگال مەترسییە و تادێت دۆخی ئەمنیی شنگال و ده‌ڤه‌ره‌كه خراپتر دەبێت؛ خۆی ناکرێت ئەو هەموو هێزە لە شنگال بمێننەوە و کەسیش نەزانێت ئەجێنداکەیان چییە؟”.
ئه‌م به‌یانیی هه‌ینییه، هێزه چه‌كداره‌كانی په‌كه‌كه، له خانه‌سۆری سه‌ر به سنونێ، ڕێگریان له هێزێكی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرد، كه جموجۆڵێكی ئاسایی خۆیاندا بوون، به هۆیه‌وه شه‌ڕ له نێوانیان ڕووی دا و برینداریش هه‌یه.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه ده‌ده‌ن كه، ئه‌م كرداره‌ی په‌كه‌كه كه ئه‌و به ”چه‌ته‌كانی په‌كه‌كه” ناویان ده‌بات، به جێبه‌جێكاری ئه‌جێندای ده‌ره‌كییان ده‌زانێ و گوتی ”ئه‌مه پیاده‌كردنی ئه‌جێندایه‌كی مه‌ترسیداره له دژی كوردستان و له ته‌وقیتێكی هه‌ستیاردا شه‌ڕ به پێشمه‌رگه ده‌فرۆشن، ئامانجیشیان ته‌نیا رێگرییه له پروژه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
