شبكة لالش الاعلامية

کچەكا کوردا ئێزدی به‌حسێ ژیانا ژێر دەستێ داعش دکت

کچەكا کوردا ئێزدی به‌حسێ ژیانا ژێر دەستێ داعش دکت

رووداو – جنێڤ

لەبارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە جنێڤ، کچە کوردێکی ئێزدی رزگاربووی ژێر دەستی داعش، باسی ژیانی لەژێر دەستی چەکدارانی داعش کرد و رایگەیاند “چەکدارانی داعش دەستدرێژی سێکسیان دەکردە سەر ئێمە و دواتر ئازاریان دەداین و لە بازاڕەکاندا دەیانفرۆشتین”.

رۆژی چوارشەممە 15-3-2017، لە بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە جنێڤ، دیبەیتێکی کراوە بۆ رەوشی مافی مرۆڤ لە جیهان بەڕێوەچوو.

سانا عەلی، یەکێکە لەو کچە کوردە ئێزدیانەی کە لەژێر دەستی چەکدارانی داعش رزگاری بووە و لە دیبەیتێکدا باسی ئازار و مەینەتییەکانی خۆی لەژێر دەستی چەکدارانی داعش کرد.

لە بەشێکی گوتەکانیدا سانا گوتی “لەژێر دەستی ژمارەیەک چەکداری داعش بووم، دەستدرێژی سێکسیان لێدەکردین و دواتر لە بازاڕەکان ئێمەیان دەفرۆشت، چەکدارانی داعش بۆ دەستدرێژیکردنە سەر ئێمە بەرنامەیان دادەڕشت و ئازاریان دەداین”.

لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا، سوپاسی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە ” ئێمە سوپاسی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کە نووسینگەی تایبەتی بۆ ئەوانە کردووەتەوە کە رفێندراون و دەستدرێژی سێکسیان کراوەتەسەر”.داواش دەکات کە، نووسینگەی زیاتر بکرێتەوە و هەوڵی زیاتر و چڕتربدرێت بۆ ئەوەی هاوکاری زیاتری ئەوانە بکرێت، کە هێشتا لەژێر دەستی چەکدارانی داعشدان.

پێشتر حوسێن کۆرۆ، بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی کچ و ژنانی کوردی ئێزدی بە تۆڕی میدیایی رووداو راگەیاند “لە مانگی 10ی 2014وە تاوەکو ئێستا دوو هەزار و 915 کەس رزگارکراون، کە هەزار و 58یان کچ و ژنن”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

كچه‌كا رزگاربوویا ئێزدى:تیرۆرستێن داعشێ‌ ب دژوارترین جۆرێن ئەشكەنجەدانێ‌ ئازارداین

Lalish Duhok

كچه‌كا ئێزدی رزگاربوويا دەستێ داعش: ده‌ستدرێژی و ئه‌شكه‌نجه‌ و جنیۆدان ژه‌می رۆژانه‌ يا مه‌ بوو

Lalish Duhok

دیمه‌ن ب رۆلێ كچه‌كا ئێزدی خه‌لاته‌كێ سینەمایێ جیهانی ب دەست ئينا ئاریان ته‌حسین 17/06/2017 – 18:47 سینەما

Lalish Duhok