شبكة لالش الاعلامية

نەتەوەيێن ئێكگرتى ژبه‌ر پەکەکێ نكارت شنگالێ ئاڤەدان بکت

نەتەوەيێن ئێكگرتى ژبه‌ر پەکەکێ نكارت شنگالێ ئاڤەدان بکت

باسنيۆز:

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەهۆی پارتی کرێکارانی کوردستان، ناتوانێت هیچ کارێک بۆ گەیاندنی خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان و دووبارە گەڕاندنەوەی ژیان بۆ شنگال بکات.

لیز گراندێ، بەرپرسی بەرنامە مرۆییەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ڕای گەیاند، چەند مانگێکە نەتەوە یەکگرتووەکان هەوڵدەدات لە شنگال بەرنامەی ئاوەدانکردنەوەی شارەکە جێبەجێ بکات و دوای ئازادکردنەوەی شارەکە، ئەوان پەرۆش بوون بۆ گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان، بەڵام “لەبەر خراپیی ڕەوشی ئەمنیی شارەکە، نامانتوانیوە ئەو کارە بکەین و شەڕەکانی ئەم دواییەش جێگەی نیگەرانین”.

 

لەلایەن خۆیەوە، مەحما خەلیل، قایمقامی شنگال بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “لە ماوەی ڕابردوودا داواکاریی ئاوەدانکردنەوەی شارەکەمان گەیاندە نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە خێرخوازەکان، بەڵام بە ڕاشکاوانە نەتەوە یەکگرتووەکان گوتیان لەبەر هەبوونی هێزی دیکە لە شنگال، ناتوانن ئاو، کارەبا و پێداویستیی سەرەتای یگەیەنینە شارەکە، بۆیە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی شارەکە دواکەوتووە”.

 

جەختیشی لەوە کردەوە کە بەدواکەوتنی گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان بە شنگال، خەڵکی شارەکە زەرەرمەند دەبن. گوتیشی:”نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی ئەورووپی باسیان لەوە کردووە کە بە پەرۆشن بۆ ئەوەی خومەتگوزاری بگەیەننە شنگال، بەڵام ناتوانن، چونکە گەرەنتی نییە لە دۆخێکی وەهادا کاری خێرخوازی و خزمەتگوزاری بکرێت”. ئەوەشی نەشاردەوە کە نەتەوە یەکگرتووەکان بە ڕاشکاوانە پێیانگوتوون، لە دۆخی شنگال نیگەرانن و دۆخەکە بۆ ناوچەکە باش نابێت.

 

لە دوای داگیرکردنی شنگال لە لایەن ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە مانگی ئابی 2014ەوە، هێزێکی پەکەکە بە بیانووی پاراستنی ناوچەکە، دەستی بەسەر بەشێکی بەرچاوی دەڤەری شنگالدا گرتووە و لە ڕۆژی 3\3\2017ش شەڕیان لە دژی هێزی پێشمەرگەی کوردستان هەڵگیرساندووە، دواتریش سەعید حەسەن، فەرماندەی پەکەکە لە شنگال، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی (ئافاق)ی سەر بە مالیکی، بە ڕاشکاوی ڕای گەیاندووە: “دەیانەوێت شنگال بخەنەوە سەر هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی سەربەخۆ ڕابگەیەنن، ئەوە بەهیچ شێوەیەک قەبوڵ ناکەین و ڕێگەی پێ نادەین”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

شنگال.. روفاتێن دناڤ گۆرێن ب كۆم دا ژبەر بارانێ ‌چووینە

Lalish Duhok

بنگه‌هێ لالش سالڤه‌گه‌ڕا 125ساڵیا ڕۆژنامەگەریا کوردی پيرۆز دكه‌ت

Lalish Duhok

پەرلەمانێ کوردستانێ 3ى ئابێ وەك رۆژا کۆمکوژيا ئێزديان دیارکر

Lalish Duhok