شبكة لالش الاعلامية

پێشمەرگە و سوپايێ عێراقێ و هه‌ڤپەیمان دێ بەشداريێ دئازادکرنا حەویجە دا کن

پێشمەرگە و سوپايێ عێراقێ و هه‌ڤپەیمان دێ بەشداريێ دئازادکرنا حەویجە دا کن

باسنيۆز:

بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک ئاماژە بەوە دەکات، بۆ ئازادکردنەوەی حەویجە، دەبێت ڕێککەوتن لە نێوان هەولێر و بەغدا و واشنتۆن بکرێت و ئازادکردنەوەی شارەکەش پەلەی تێدا بکرێت.

عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “بۆ ئازادکردنەوەی حەویجە، دەبێت هەولێر و بەغدا و واشنتۆن ڕێک بکەون، چونکە داعش تواناکانی لەدەست داوە و دەیەوێت مەترسی لەسەر شارەکان دروست بکات، ئەویش لە ڕێگەی تاوانی پارتیزانییەوە، بۆیە ئازادکردنەوەی شارەکە گەرەنتیی ئەمنیی کەرکووک دەکات”.

جەختیشی لەوە کردەوە: “بۆ ئازادکردنەوەی حەویجە، پێشمەرگە و سوپای عێراق و هێزی هاوپەیمانان بەشداری دەکەن”. ئەوەشی ئاشکرا کرد کە هێشتا حکوومەتی عێراق ڕەزامەندی لەسەر ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی حەویجە دەرنەبڕیوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وه‌زاره‌تا پێشمه‌رگه‌ى:چاڤه‌رێى گه‌هشتنا هاريكاريێن سه‌ربازیێن ئه‌مریكاین

Lalish Duhok

تەکسیێن کوردستانێ دێ ئێنه‌ رێکخستن

Lalish Duhok

جوان ڕۆژبەیانی: پێتڤيه‌ حکوومەتا عێراقێ پابەندی رێکكەفتنا شنگالێ بت

Lalish Duhok