شبكة لالش الاعلامية

ژمارەیەکا ناوچەيێن دى يێن مووسلێ هاتنه‌ رزگاركرن

ژمارەیەکا ناوچەيێن دى يێن مووسلێ هاتنه‌ رزگاركرن 

باسنيۆز:

هێزە عێراقییەکان ژمارەیەک گەڕەک و ناوچەی دیکەی مووسڵ رزگار دەکەنەوە و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی مووسڵ بەیاننامەیەک دەردەکات.

 

بەپێی بەیاننامەکە، کە رۆژی سێشەممە 21.3.2017 بڵاوی کردووەتەوە، فەریق روکن عەبدولئەمیر یاروڵڵا، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی (قادیمون یا نەینەوا) رایگەیاندووە، پێشڕەویی هێزە عێراقییەکان لە رۆژئاوای مووسڵ (راست) بەردەوامە.

 

لە بەیاننامەکەدا، فەریق روکن عەبدولئەمیر یاروڵڵا ئاماژەی بە رزگارکردنەووەی گەڕەکی ریسالە و شوقەکانی نابلوس لە بەری رۆژئاوای مووسڵ کردووە.

 

سەرلەبەیانیی رۆژی یەکشەممە 19.2.2017، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەست پێکردنی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی بەری رۆژئاوای مووسڵی راگەیاند.

 

رۆژی 17ـی تشرینی یەکەمی 2016ـەوە ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان بۆ رزگار کردنەوەی مووسڵ دەستی پێکردووە.

 

هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە چەند رۆژی یەکەمی ئۆپەراسیۆنەکەدا، هەموو ناوچە کوردستانییەکانی سنووری پارێزگای نەینەوایان رزگار کردەوە و رۆژی سێشەممە 24/1/2017یش  هێزە عێراقییەکان رزگارکردنەوەی تەواوەتیی بەری رۆژهەڵاتی مووسڵیان راگەیاند.

 

لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش داگیر کران.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وەزارەتا نافخۆ 333 كەسان وەك پاسەوان دێ دامەزرينت 

Lalish Duhok

وەزیرێ پەروەردێ دەربارەی مووچەى داخوازیەکێ ئاراستە دکت

Lalish Duhok

درۆنه‌ك ل سنوورێ هەولێرێ كه‌فته‌ خوارێ 

Lalish Duhok