شبكة لالش الاعلامية

4 ژن و 5زارۆكێن كوردێن ئێزدی ژ ده‌ستێن داعش هاتنه‌ رزگاركرن

4 ژن و 5زارۆكێن كوردێن ئێزدی ژ ده‌ستێن داعش هاتنه‌ رزگاركرن  
دهۆک-KDP.info-  
بەرپرسی نووسینگەی رفێنراوانی کوردانی ئێزدی لە دهۆک رایگەیاند، ئێوارەی ئەمرۆ شەممە، 9 کەسی دیكه‌ لە کوردانی ئێزدی رزگار کران.
(حوسێن قائدی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: “9 کەس لە کوردانی ئێزدی كه‌ 4 ئافرەت و 5 منداڵن، بە هاوکاریی نووسینگەی سەرۆکی حکوومەت (نێچیرڤان بارزانی)، له‌ چنگی تیرۆریستانی داعش ڕزگار كران، ئه‌وان ئێستا لە ناوچەیەکی ئارامن.”
لە بارەی دوائاماری رفێنراوه‌ ڕزگاركراوه‌كان، (قائیدی) گوتی: ‘ تا ئیستا 2950 کەس رزگار کراون و 3400 کەسیش ماون، هه‌ڵبه‌ت نووسینەگەمان هەوڵی زیاتر دەدات بۆ ئەوه‌ی ئه‌وانیش رزگار بکەین.”
بەرپرسی نووسینگەی رفێنراوانی کوردانی ئێزدی لە دهۆک دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌، هێشتا حکومەتی عیراق و کۆمەڵگای نیودەوڵەتی هیچ هاوکارییه‌كی نەکردوون بۆ رزگارکردنی رفێنراوان.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

به‌ربژێرا ئێزدى “روناك عه‌لى ئێزدين” نێزيكى 10هه‌زار ده‌نگان ل پارێزگه‌ها دهۆكێ ب ده‌ست ڤه‌ ئينان

Lalish Duhok

شێخان.. بەغدا هاریكاریێن ساخلەمیێ‌ ب دروستاهی بۆ ئاواران دابین ناكت

Lalish Duhok

پتری 300بێژنێن ئاوارە ل شاریا ژ هاریكارییان بێ‌ بەهرن

Lalish Duhok