شبكة لالش الاعلامية

شنگال.. 500 چەکدارێن ئێزدی رێزێن پەکەکێ ب جێ دهێلن

شنگال.. 500 چەکدارێن ئێزدی رێزێن پەکەکێ ب جێ دهێلن

باسنيوز:

فەرماندەیەکی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە نزیکەی 500 چەکداری کوردی ئێزدی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) چوونەتە ریزەکانی پێشمەرگەوە.

رۆژی یەکشەممە 9.4.2017، لوقمان گلی، فەرماندەی فەوجی هەشتی فەرماندەیی هێزەکانی پێشمەرگە لە شاری شنگال، بە ئاژانسی (ئەنادۆڵ)ی راگەیاندووە، کە ئەو 484 چەکدارەی پێشووی پەکەکە چوونەتە ریزەکانی پێشمەرگە و ماوەی دوو مانگ مەشقیان پێ دەکرێت.

لوقمان گلی هەروەها رایگەیاندووە، کە ئەو چەکدارانە دوای رووداوەکانی خانەسۆر و لە ماوەی پێنج هەفتەی رابردوودا وازیان لە پەکەکە هێناوە و پەیوەندییان بە هێزەکانی پێشمەرگەوە کردووە.

رۆژی هەینی 3.3.2017، چەکدارانی پەکەکە لە ناوچەی خانەسۆر لە نزیک شارەدێی سنوونێ، هێرشیان کردە سەر هێزێکی پشمەرگە و شەڕ دروست بوو.

دوای رزگارکردنەوەی شاری شنگال لەژێردەسەڵاتی دەوڵەتی تیرۆریستی داعش لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانەوە، کە لە ئۆپەراسیۆنێکدا بە سەرپەرشتیی راستەوخۆی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە مانگی 11ـی 2015 رزگار کرایەوە، چەکدارانی سەر بە پەکەکە لە سنووری شارەکە جێگیر بوون.

لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەسهێنان و شکستی سوپای عێراق، چەکدارانی داعش زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنباریان داگیر کرد.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

شاریا.. کتێبا نڤیسکار هۆگر حەیدۆ هاتە ئیمزاکرن

karwanhaji

كەسایەتیێن جڤاكی یێن گوندێ بێبانێ سوپاسیێن خەلکێ گوندی دگەهیننە”شێخ شامۆ”

Lalish Duhok

كچەكا وەرزشڤانا ئێزدی سێ‌ مەدالیان بدەستخۆڤە دئینت

Lalish Duhok