کاوە خەتاری: پەکەکە برینا کوردێن ئێزدی قوولتر دکت
دهۆک-KDP.info-![]()
(کاوە خەتاری) نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ڕیکخراوی ئازادیی ڕۆژنامەگەریی عێراقدا، ئەو تۆمەتانەی (پەکەکە) لە میدیاکاندا لەسەر ئێزدییەکان و هەرێمی کوردستان دروستی کردوون، بەدرۆ دەخاتەوە و دەڵێ، هەرێمی کوردستان ئێزدییەکانی پاراستووە و (پەکەکە) دەیەوێت زیان بە ئێزدییەکان بگەیەنێت.
(پەکەکە) لەنێو میدیاکانی عێراق و هەندێ میدیای دیکەی خۆیاندا وایان پێشان داوە، کە ئێزدییەکان کورد نین و تۆمەتی زۆریان بۆ کوردانی ئێزدی هەڵبەستووە. ئەوان گوتوویانە، خەڵکی کورد لەگەڵ ئێزدییەکان شەڕ دەکەن. کوردانی ئێزدی، خۆیان بەباشی ئەم هەقیقەتە دەزانن، کە ئەوان کوردی ڕەسەنن و ئەو هەواڵە هیچ ڕاستییەکی تێدا نییە هەروەک نوێنەری کوردانی ئێزدی لە ڕێکخراوی ئازادیی ڕۆژنامەگەریی عێراقدا، (کاوە خەتاری)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێ: ”ئەوەی (پەکەکە) لەنێو میدیاکاندا لەسەر کوردانی ئێزدی بڵاوی کردووەتەوە، ڕاست نییە. (پەکەکە) دەیەوێت بە هەموو جۆڕێک لە بەرژەوەندیی ئیزدییەکان بدات، ئەوان شەڕ بە ئیزدییەکان و پێشمەرگە دەفرۆشن و هێرشی میدیاییشیان بۆسەر سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەست پێ کردووە، ئەمەش مانای ئەوەیە کە (پەکەکە) دەیەوێت نێوماڵی کورد تێک بدات.”
(کاوە خەتاری) دەشڵێ: ”(پەکەکە) هەواڵی چەواشەکاری بڵاوکردووتەوە و گوتوویەتی، کوردەکانن پەلاماری ئێزدییەکان دەدەن، ئەمە نییەتی (پەکەکە) زیاتر ئاشکرا دەکات، کە دەیەوێت کوردانی ئێزدی لە هەرێمی کوردستان جیا بکاتەوە و فیتنە و پشێوی لەنێوان پێکهاتەکاندا دروست بکات.”
نوێنەری کوردانی ئێزدی لە ڕێکخراوی ئازادیی ڕۆژنامەگەریی عێراقدا ئاماژەیشی دا: ”لەنێو میدیادا (پەکەکە) لەجیاتی کار بۆ بێدەنگکردنی شەڕ بکات، بەبێ گوێدان بە ڕاستی و دروستیی کاری میدیایی و ئیتیکی میدیایی، برینی ئێزدییەکان قووڵتر دەکاتەوە. بۆیە ئێمە، وەک تۆڕی میدیایی عێراق، بەتوندی سەرکۆنەی ئەو ڕەفتارانەی (پەکەکە) دەکەین و ئەو چەواشەکارییەی کە لەسەر کوردانی ئێزدی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەستی پێ کردووە، ئیدانە دەکەین.”
(کاوە خەتاری) دەڵێ: ”ئێمە بە (پەکەکە) دەڵێین، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بوو کە هاوکاریی پێشکەش بە ئێزدییەکان کرد و ناوچەکانی بۆ ئێزدییەکان ڕزگار کردەوە و پاڵپشتیی ئێزدییەکان دەکات. سەرۆکی هەرێمی کوردستان بوو، کە شەڕی براکوژیی حەرام کرد و، گوتی ئێزدییەکان کوردی ڕەسەنن.”
(کاوە خەتاری) ڕوونیشی کردەوە: ”لە کۆنەوە (پەکەکە) کار بۆ جیاکردنەوەی شنگال لە هەرێمی کوردستان دەکات، ئەمەش هیچ خزمەت بە ئێزدییەکان ناکات، ئەوە هەرێمی کوردستان کار بۆ بەجینۆسایدناساندنی ئەو تاوانانە دەکات، کە داعش بەرانبەر بە کوردانی ئێزدی کردی و کچ و ژنانی ئێزدیی لە دەستی داعش ڕزگار دەکات.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
