ژ ترسا شه‌رفرۆشتنێ په‌كه‌كهێ، زێده‌تر ژ 300 خێزانێن ئێزدی ئاواره بووينه
شنگال-KDP.info-
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆچ و كۆچبه‌ران له پارێزگای دهۆك ئاشكرای كرد، به‌هۆی شه‌ڕفرۆشتنی په‌كه‌كه‌وه به پێشمه‌رگه، له ده‌ڤه‌ری شنگال زیاتر له 300 خێزانی كوردی ئێزدی ئاواره بوونه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كۆچ و كۆچبه‌ران ده‌ستی كردووه به گه‌یاندنی هاوكاری بۆیان.
(مه‌جید شوكری) به‌ڕێوه‌به‌ری كۆچ و كۆچبه‌رانی دهۆك، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند “له‌لایه‌ن ئیداره‌ی شنگاله‌وه ئاگادار كراوینه‌ته‌وه ئاواره‌كانی كوردی ئێزدی ئه‌وانه‌ی به هۆی په‌لاماری چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه ئاواره بوونه و ژماره‌یان 300 خێزانه، روویان له ناوچه ئارامه‌كان كردووه، پێویستیان به هاوكاری هه‌یه؛ ئێمه‌ش وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كۆچ و كۆچبه‌رانی دهۆك 300 ته‌ن خۆراك و پێداویستیی ژیانمان بۆ دابین كردوون، كه هه‌رهه‌موویان ئاواره‌ی بۆرك و سنوون و گوهبه‌ل و ده‌هۆل و شه‌ره‌فه‌ددینن.”
(شوكری) ده‌ڵێ “هێشتا ئاواره ماون هاوكاریمان نه‌گه‌یاندوونه‌تێ، چونكه ئه‌وان چوونه‌ته‌وه سه‌ر چیای شنگال و مه‌زاری شه‌ره‌فه‌ددین.. پێشبینی ده‌كه‌ین به‌هۆی پشێوییه‌كانی په‌كه‌كه‌وه له سنووری شنگال خێزانی زیاتر ئاواره ببن، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه بكه‌ونه‌وه ژیانی ئاواره‌یی و ڕوو له چیاكان بكه‌نه‌وه، به‌ڵام ئێمه وه‌ك كۆچ و كۆچبه‌رانی دهۆك درێخی ناكه‌ین له گه‌یاندنی هاوكاری بۆ ئاواره‌كان.”
چه‌كدارانی په‌كه‌كه كه به كه‌ڵكوه‌رگرتن له شه‌ڕی داعشان خۆیان له هه‌ندێ ناوچه‌ی شنگال سه‌پاندووه، هه‌ینیی ڕابردوو، له خانه‌سۆری سه‌ربه سنوونێ، ڕێیان له هێزێكی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ گرت و په‌لاماریان دان، به‌م هۆیه‌وه ترس و دڵه‌راوكێیان خسته نێو دانیشتوانی ناوچه‌كه‌وه كه زۆرێكیان ئاواره بوونه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
