كۆمسیۆن: بۆ ئه‌نجامدانا ریفراندۆمێ ته‌نها دوو هه‌يڤ پيتڤى نه
كوردستان تى ڤى![]()
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاران له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم راسپێردرێین، ته‌نیا پاره‌یه‌كی كه‌م و دوو مانگمان پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان ئاماده بكه‌ین و ریفراندۆم ئه‌نجام بده‌ین.
دكتۆر جووتیار عادل، به ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت، ئێمه وه‌كو كۆمسیۆن ئاماده‌ین و ده‌توانین له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ریفراندۆم ئه‌نجام بده‌ین، ئه‌گه‌ر به فه‌رمی بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره ڕاسپێردرێین.
دكتۆر جوتیار گوتیشی، ئه‌نجامدانی ریفراندۆم رێكاری زۆری ناوێت و كارێكی ئاسانه، ئه‌گه‌ر ئێمه راسپێردرێین بۆ خۆئاماده‌كردن، ته‌نیا دوو مانگ پێویستمان به كات هه‌یه و ئاماده ده‌بین، جگه له‌وه‌یش پاره‌یه‌كی زۆری ناوێت، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا رانه‌سپێردراوین.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
