شبكة لالش الاعلامية

پێنج فراکسیۆنێن پەرلەمانێ کوردستانێ بانگەوازييه‌كێ ئاراستەی کۆمەلگەها نێڤ دەولەتی دکن

پێنج فراکسیۆنێن پەرلەمانێ کوردستانێ بانگەوازييه‌كێ ئاراستەی کۆمەلگەها نێڤ دەولەتی دکن
رووداو – هەولێر

فراكسیۆنەكانی (گۆڕان، یەكێتی، یەكگرتوو، كۆمەڵ و بزووتنەوەی ئیسلامی) لە پەرلەمانی كوردستان، بەتووندی بۆردوومانکردنی چیای شنگال لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئیدانە دەکەن و، داواش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن رێگری لە تورکیا بکات.

کاژێر 2:00ـی بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە 25-4-2017، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند شوێنێکیان لە چیای شنگال بۆردوومانکرد، بەهۆیەوە پێنج پێشمەرگە و شەڕڤانێک گیانیان لەدەستدا، نۆ پێشمەرگە و پێنج شەڕڤانیش برینداربوون.

پێنج فراکسیۆنەکە دەڵێن: جارێكی دیكە فڕۆكەكانی سوپای توركیا سەروەری خاكی ھەرێمی كوردستانیان پێشێلكرد و، بنكە و بارەگاکانی پێشمەرگە، شەڕڤان و شوێنی گشتی ھاووڵاتیانیان لە شنگال و ناوچەكانی دیكە بۆردوومانكرد.

وێڕای بەتووندی ئیدانەکردنی هێرشەکە، پێنج فراکسیۆنەکە هێرشەکە بە “نامرۆڤانە” وەسفدەکەن و، سوپای تورکیا لە “كوشتن و ماڵوێرانی و ھەر ئاڵۆزییەك”، بە بەرپرسیار دەزانن.

داواش لە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەن، هێرشەکە ئیدانە بکەن و رێگری لە سوپای توركیا بكەن، چونكە ئەم ھێرشانە دژی یاسای نێودەوڵەتین. داوا لە ھێزە سیاسییەكانی كوردستانیش دەكەن، لەسەر ئەم پرسە ھەڵوێستی جددی و كاریگەر بنوێنن.

پێنج فراکسیۆنەکە جەختیان لەوە کردووەتەوە: بەم بۆنە كارەساتاوییەوە، ئەوەتان بیر دەخەینەوە، پێویستە پەرلەمانی كوردستان بۆ ئەم پرسەو كێشەكانی دیكە، كە لە ئێستادا رووبەڕووی كۆمەڵگەی باشووری كوردستان دەبنەوە، ھەڵوێستی كۆمەڵانی خەڵك بەرجەستە بكات.

جگە لە باشووری کوردستان، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ژمارەیەک بنکە و بارەگای یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) یان لە شاری دێرکی رۆژئاوای کوردستانیش بۆردوومانکرد، میدیاکانی پەکەکەش دەڵێن: بەهۆی بۆردوومانەکە 18 شەڕڤان گیانیان لەدەستداوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئەمریکا: ئەم پشتەڤانییێ ل برێڤەچوونا هەلبژارتنێن پەرلەمانێ کوردستانێ دکەین ل نێزیکترین دەم

Lalish Duhok

ئه‌مریكا ئاڤاهيه‌كى مه‌زن بۆ كونسولخانا خۆ ل هه‌ولێرێ درووست دكت

Lalish Duhok

پەیاما پیرۆزباهیێ یا سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی ب هه‌لكه‌فتا جەژنا نەورۆزێ و سه‌رسالا نوو یا كوردی

Lalish Duhok