شبكة لالش الاعلامية

ئەردۆغان: ئەوا ل شنگالێ روودايى ب هیچ شێوەیەکى بەرامبەر پێشمەرگەى نەبوو

ئەردۆغان: ئەوا ل شنگالێ روودايى ب هیچ شێوەیەکى بەرامبەر پێشمەرگەى نەبوو
رووداو- هەولێر

سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت: “پیش بۆمبارانەکە، پێشوەختە ئەمریکا، رووسیا و حکومەتی کوردستانمان لە هێرشەکەی شنگال بۆ لێدانی پەکەکە ئاگادارکردووەتەوە و ناهێڵین شنگال ببێتە پێگەی پەکەکە”.

سەرۆککۆماری تورکیا لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، رایگەیاند: “ئەوەی لە شنگال روویدا بەهیچ شێوەیەک بەرامبەر پێشمەرگە نەبووە ، ئێمەش بیستوومانە کە پێنج پێشمەرگە گیانیان لەدەستداوە ئەمە ئەو شتە نەبوو کە ئێمە دەمانویست، ئێمە پێشتر ئەوانمان ئاگادار کردبووەوە کە ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەنجام دەدەین ، بۆیە گیان لەدەستدانیان مایەی نیگەرانی ئێمەیە”.

رەجەب تەیب ئەردۆغان هەروەها گوتی: “ئۆپەراسیۆنەکانمان لە شنگال و باکووری سووریا بەردەوامدەبێت ، لە شنگال نزیکەی 2000 پەکەکەیی هەن. ئێمە نامانەوێ قەندیلێکی دیکە دروستبێت”.

کاژێر 2:00ـی بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە 25-4-2017، چیای شنگال و دەورووبەری لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە بۆمبارانکرا، بەگوێرەی راگەیێندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە “زیان و وێرانکاریی زۆری لێکەوتووەتەوە و پێنج پێشمەرگە شەهید و 9 پێشمەرگەش برینداربوونە”.

رۆژی سێشەممە 25-4-2017 رێدوور خەلیل، گوتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە -ی سەر بە پەکەکە ئاشكرایكرد “لە ئەنجامی هێرشی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا 20 شەرڤانمان شەهیدبوون و 18ی دیكەش بریندارن”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

خەسرۆ گۆران: ل کەرکووکێ پشكداریێ دهەلبژارتنان دا ناکەین

Lalish Duhok

ژڤانێ راگەهاندنا ئەنجامێن ئەزموونێن گشتی يێن پۆلا 12ێ هاته‌ دیارکرن

Lalish Duhok

سه‌رۆكێ حكومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ پێشوازى ل شانده‌كێ كۆمپانییێن ئه‌لمانی كر

Lalish Duhok