شبكة لالش الاعلامية

وەزارەتا تەندروستيێ: چارەسەرييا كەسوكارێن شەهیدان كه‌فتيه‌ د وارێ بجهئينانێ دا

وەزارەتا تەندروستيێ: چارەسەرييا كەسوكارێن شەهیدان كه‌فتيه‌  د وارێ بجهئينانێ دا  

هەولێر-KDP.info-

بەپێی ڕێككەوتنێكی نێوان وەزارەتی شەهیدان و وەزارەی تەندروستی، كە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پەسەند كراوە، چارەسەركردنی كەسوكاری شەهیدانی سەنگەر و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی، بە خۆڕایی دەبێت لە كەرتی تەندروستیی حكوومیدا و، بۆ كەرتی تایبەتیش داوا كراوە داشكاندنیان بۆ بكرێت.

دكتۆ (خاڵس قادر)، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، “بە هاوبەشیی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی شەهیدان، پڕۆژەیەكمان بۆ بەرژەوەندیی كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی واژۆ كرد و ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیرانمان كرد، ئەنجوومەنی وەزیرانیش پەسەندی كرد و لە ئێستادا خراوەتە واری جێبەجێكردن لە كەرتی تەندروستیی گشتیدا”.

(قادر) گوتیشی، “ئێستا لە تەواوی نەخۆشخانەكانی كوردستان كەسوكاری شەهیدان و زیاندانیانی سیاسی بە خۆڕایی چارەسەر وەردەگرن و، هیچ بڕەپارەیەكیان لە بەرانبەردا لێ وەرناگیرێت”.

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی زیاتر گوتی، “لە كاتی سەردانكردنی كەسوكاری شەهیدانی سەنگەر و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی بۆ نەخۆشخانەكان، دەبێت پشتگیرییەك لە بەڕێوەبەرایەتیی شەهیدانیان پێ بێت كە كەسوكاری شەهیدن یان زیندانیانی سیاسین”.

هێمای بۆ ئەوەیش كرد، تەواوی نەشتەگەرییەكان و چارەسەرییەكان، لە نەخۆشخانەكاندا بە خۆڕایی دەبێت، بێ جیاوازیی جۆری چارەسەرەكە.

(خاڵس قادر) ئەوەیشی خستە ڕوو، “لە ئێستادا داوامان كردووە لە نەخۆشخانە ئەهلییەكانیشدا، داشكاندنی تایبەت هەبێت بۆ كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

كۆمسیۆن: 2 ملیۆن و 600 هزار كه‌سان كارتێن ده‌نگدانێ وه‌رنه‌گرتینه

Lalish Duhok

بەغدا.. شاندەکا پارتی لگەل سەرۆک پەرلەمانێ ئیراقێ کۆمبوو

Lalish Duhok

نێچيرڤان بارزانى ل گه‌ل وه‌زيرێن ده‌رڤه‌ يێن ئه‌مريكا و فره‌نسا كۆم بوو

Lalish Duhok