شبكة لالش الاعلامية

ئەمریكا نهێنییەكا ئەپل ئاشكه‌را دكت

ئەمریكا نهێنییەكا ئەپل ئاشكه‌را دكت

وشه‌
نووسینگەی ئەمەریكی بۆ تۆماركردنی داهێنان و نیشانە بازرگانییەكان ئاشكرای كرد، كۆمپانیای ئەپڵ داوای تۆماركردنی داهێنانێكی نوێی لە نووسینگەكەیان كردووە، ئەویش بریتییە لە داهێنانی شەحنكردنەوەی مۆبایل و ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان بەشێوەیەكی وایەرلێس.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لەو نووسینگەیەوە بڵاو كراونەتەوە، ئەو داهێنانە نوێیە شەحن بەشێوەیەكی لاسلكی و بێ پێوەستكردنی مۆبایل و ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان بە تەزووی كارەبا لە ڕێی وایەرەوە، دەتوانرێ ئامێرەكان لە ڕێی پێوەستبوون بە سیستەمی تۆڕەكانی “وای فای” بە بێ وایەر شەحن بكرێتەوە.

ئاماژەی داوە، دەتوانرێ ئەو سیستەمی شەحنكردنەوەی لاسلكی بۆ مۆبایل و ئامێرە زیرەكەكان و چاویلكەی زیرەكیش بەكار بهێنرێت.

بڵاوبوونەوەی ئەو زانیارییە لەلایەن نووسینگەی تۆماركردنی داهێنانەكانی ئەمەریكا، لە كاتێكدایە بڕیارە مانگی ئەیلوول/سێپتێمبەری ئەمساڵ، كۆمپانیای ئەپڵ مۆبایلی ئایفۆن8 بخاتە بازاڕەكانەوە و زۆرێك لە میدیاكانیش ئاماژە بەوە دەكەن، ئەو جۆرە مۆبایلەی ئەپڵ شەحنكردنەوەی بەشێوەی لاسلكی دەبێت. تا ئێستە ئەوەی لە میدیاكانی تایبەت بە تەكنەلۆجیا باسی لێوە دەكرێ، تەنیا دەنگۆیە و هیچ سەرچاوەیەكی فەرمی گەیشتنی ئەپڵی بەو داهێنانە یەكلا نەكردووەتەوە تا لە ڕێی وای فای مۆبایلەكان شەحن بكرێتەوە، بەڵام ئەو نووسینگەیەی ئەمەریكا نهێنییەكەی ئەپڵی ئاشكرا كرد و ئەو زانیارییە پشت ڕاست كرایەوە.

سەرچاوە/جۆرنال.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئه‌ڤ ھێدفۆننە لگەل مۆبايلا ئەپل کارناکن

Lalish Duhok

جهێ په‌نجه‌مۆرێ بۆ ئایفۆن8 دئێته‌ زێده‌كرن

Lalish Duhok

تایبەتمەندییه‌كا نوو بۆ پەخشێ راستەوخۆ يێ فەیسبوکى

Lalish Duhok