بۆ گرتنا حه‌ویجه پێشمه‌رگه و سوپا و هه‌ڤپه‌یمانان پلان دارشتيه
وشه
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، بۆ ده‌ست پێكردنی كرده‌وه‌گه‌لی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شارۆكه‌ی حه‌ویجه، پێشمه‌رگه و سوپای عێراق و هاوپه‌یمانان خاوه‌نی یه‌ك پلانن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م دووی ئایاری 2017، عه‌مید هه‌ڵگورد حیكمه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به “وشه”ی راگه‌یاند، بۆ ده‌ست پێكردنی كرده‌وه‌گه‌لی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شارۆكه‌ی حه‌ویجه، پێشمه‌رگه و سوپای عێراق و هاوپه‌یمانان خاوه‌نی یه‌ك پلانن و پێكه‌وه ده‌ست به كرده‌وه‌گه‌له‌كه ده‌كه‌ن.
زیاتر روونی كرده‌وه، ده‌ست پێكردنی كرده‌وه‌گه‌لی حه‌ویجه پێویستی به خۆئاماده‌كردنی سوپای عێراق هه‌یه و پێویسته هاوپه‌یمانانیش بڕیار له‌سه‌ر ده‌ست پێكردنی بده‌ن.
له به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا هه‌ڵگورد حیكمه‌ت رای گه‌یاند، له هه‌موو حاڵه‌تێكدا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ به‌شداریكردن له كرده‌وه‌گه‌لی حه‌ویجه ئاماده‌یه، به‌ڵام بڕیار نه‌دراوه چۆن و به‌ڕێژه‌ی چه‌ند پێشمه‌رگه به‌شداری له‌و شه‌ڕه‌دا ده‌كات.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه چه‌ندان جار به‌رپرسانی ته‌ناهی و یه‌كه‌ی كارگێڕیی شاری كه‌ركووك رایان گه‌یاندووه كه مانه‌وه‌ی زیاتری چه‌كدارانی داعش له شارۆكه‌ی حه‌ویجه، مه‌ترسیی زیاتر ده‌خاته سه‌ر شاری كه‌ركووك و داوایان كردووه كه به‌شێوه‌یه‌كی خێرا كرده‌وه‌گه‌لی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی حه‌ویجه ده‌ست پێ بكات.
له‌گه‌ڵ هاتنی چه‌كدارانی داعش بۆ عێراق، شارۆكه‌ی حه‌ویجه له حوزه‌یرانی 2014 له‌لایه‌ن ئه‌و چه‌كدارانه‌وه داگیر كرا و تا ئێسته ته‌نیا گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری كۆنترۆڵ كراونه‌ته‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
