ل هەولێرێ کەسهکى “خۆ خهندقاند” و تەرمێ گەنجهكى ژى هاته ديتن
رووداو- هەولێر
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە شاری هەولێر کەسێک بە خنکاوی لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە، کەسێکی دیکەش دوای دیارنەمانی بۆ ماوەی چەند رۆژێک، تەرمەکەی دۆزرایەوە.
رائید هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە 4-5-2017 گەنجێکی تەمەن 25 ساڵان بە ناوی (پۆڵا پشتیوان) لە شاری زێڕین-ی شاری هەولێر لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی خۆی خنکاندووە و پۆلیس دۆسیەی بۆ رووداوەکە کردووەتەوە.
چەند رۆژێک پێش ئێستاش گەنجێکی دانیشتووی عەینکاوە ونبوو، کەسوکارەکەشی لەڕێگەی رووداو داوایان لە خەڵک کرد هاوکاریان بن بۆ دۆزینەوەی.
رائید هۆگر عەزیز دەڵێت، تەرمی ئەو گەنجە بەناوی “جاک عەزیز جەرجیس”، کە مەسیحییە، دوای دیارنەمانی بۆ چەند رۆژێک، لە عەینکاوە دۆزراوەتەوە.
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو ئێستا هۆکاری مردنەکەی نەزانراوە و تەرمەکەش بۆ لێکۆڵینەوە رەوانەی دادی پزیشکی کراوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
