شبكة لالش الاعلامية

هەزاران جێوازی ل ناڤبه‌را خانمان و زه‌لامان دا دئێنه‌ ديتن

هەزاران جێوازی ل ناڤبه‌را خانمان و زه‌لامان دا دئێنه‌ ديتن  

رووداو-سلێمانی

توێژینەوەیەکی زانستی هەزاران جیاوازی لەنێوانی جەستەی خانمان و پیاوان دەدۆزێتەوە و دەڵێ چەندین جینی جەستەی هەردوو رەگەزەکە کاردانەوە و لێکەوتەی جیاوازیان هەیە بۆ چەندین باردودۆخی هاوشێوە، ئەوەش بەپێ پۆرتاڵی زانستیی ساینس دەیلی.

توێژینەوەیەکی ئەنستیتۆی زانستیی وایزمان لە ئیسرائیلەوە 6500 جیاوازیی جینی لەنێوان خانمان و پیاوان دەدۆزێتەوە و بۆ ئەوەش سوود لە نەخشەی بۆماوەیی خانەکانی مرۆڤ وەردەگرێ و بە تەکنیکی زانستیی ئێجگار ورد بەڵگەکانی رووندەکاتەوە.

دەمێکە پزیشکان و زانایان هەستیان کردوە هەندێک نەخۆشیی لە رەگەزێکدا بڵاون تاکو ئەوی بەرامبەر، هەروەک کاردانەوەی جەستەی هەردووکلا بۆ هەندێک دەرمان جیاوازن. ئەمانە تاکو چەند پەیوەندییان بە جەستەی نێر و مێ هەیە؟ ئەمە پرسیاری توێژەرانی ئیسرائیلی بوو کە دەبوو بە توێژینەوەیەکی زانستی وەلامی بدەنەوە.

توێژەرەکان بۆ ڤەکۆلێن لە جینی هەردوو رەگەز، سوودیان لە پرۆژەی GTEx وەرگرتووە کە پرۆژەیەکی زەبەلای لێکۆڵینەوەیە لە لایەنی جینیی مرۆڤ و نەخشەی کاری جینەکانی تێدایە لە ئەندامانی جەستەی 550 کەسی بەخشەردا.

توێژەرانی ئیسرائیلی سەرنجیان خستەسەر 20 هەزار کۆدی جینی و بەپێی رەگەزی نێر و مێ دابەشیان کردن و وردبینیی جیاوازیی چالاکبوونی ئەو جینانەیان کرد و ئەنجامەکەیان لە جۆرناڵی زانستی BMC Biology بڵاوکردەوە.

توێژینەوە زانستییەکە دەریخستووە 6500 جین هەن کە لانیکەم لە شانەیەکی جەستەدا لەنێوان ژن و پیاودا جیاواز چالاکدەبن. بۆ نموونە لە پێستدا چالاکیی هەندێک جین لە پیاواندا زۆر زیاترە لە خانمان و ئەوەش پەیوەندی بە جیاوازیی چڕیی موو لەسەر پێستی هەردوو رەگەز هەیە، هەروەک جینی بونیاتنانی ماسولکە لە پیاواندا زۆر چالاکتر بوو بەراورد بە خانمان، کەچی جینی کۆکردنەوەی چەوریی لە جەستەدا لە خانماندا چالاکترە.

جگە لەوانە جینی ئەوتۆ لە خانمانی گەنجدا چالاکتر بوون کە ئەرکیان پاراستنی دڵە، لە مێشکیشدا جینی وەها چالاکتر بوون کە دەمارەکانی خانمان لە داخوران و تووشبوون بە نەخۆشیی پارکینسۆن دەپارێزێ.

ئەنستیتۆی زانستیی وایزمان لە نێوەندە هەرە گەورەکانی توێژینەوەیە لەسەر ئاستی جیهان و 10 ساڵ پێش دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیل دامەزراوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

لێكۆلينه‌ك مه‌ترسيێن ساخله‌ميێ يێن ده‌نگێن بلند ئاشكرا دكه‌ت

Lalish Duhok

ئه‌ڤرۆ ڤالانتاينه‌

Lalish Duhok

زێدانى ده‌ست ژ كاركێشانا خوه‌ ژ یانه‌یا ریال مه‌درید راگه‌هاند

Lalish Duhok