٤ خوارنێن ب مفا بۆ بەھێزکرنا ددانان
SNN:
ھەمووان دەزانین کەئەوەی دەیخۆین کاریگەری ھەیە لەسەر رووخساری مرۆڤ و بەتایبەتی ددان و پێست چونکە بەخواردنی شیرینی و خواردنەوە گازییەکان و ترشەکان زیانبەخشە، ئەمەش کاریگەری خراپی ھەیە لەسەر ددان بەتەمەنێکی کورتدا، بۆیە کاتێ دەگەیتە تەمەنی ٣٠ ساڵی دەبێتە ھۆی ددان کەوتنی.
ھەموان ئەو جۆرە خۆراکانە دەزانین کەزیانی ھەیە بۆ ددانەکان بەڵام زۆربەمان دەزانین کەجۆرێک خۆراکی بەسوودیش ھەیە بۆ ددان کەدەکرێ پارێزگاری لێ بکەین وەک بارێکی باشی ژیانت.
ئەمانەش ٤ خۆراکی بەسوودن بۆ بەھێزکردنی ددان :
١. ماست : ئەمەش بەوپێیەی کالیسیۆم و پرۆتینی تێدایە و ئەمەش ھاندەری پاراستنی رەنگی سروشتی ددانە و رێگری لەگۆڕانکاری ئەو بۆیە و رەنگەیە کەبەھۆی بەکتریای بەسودەوە دروست دەبێت، ئەمەش بەکتریای زیانبەخشی ددان لەناودەبات، کەدەبێتە ھۆی داخورانی ددان.
٢. ئاو: ئاو بەسوودە بۆ لەش بەشێوەیەکی گشتی و دەبێتە ھۆی شتنی ددانەکانت و پاککردنەوەی لەپاشماوەکانی خۆراک و دەبێتە ھۆی رەشبونی ددان لەمەودای درێژدا.
٣. سێو: لەو خۆراکە گرنگانەیە بۆ پاراستنی تەندروستی و تام و چێژەکانی ئەمەش شەکر بۆ لەش دابین دەکات و ئەمەش پێویستە بەوپێیەی ٢٣ گرامی شەکرە، و رەگەزی سەلفای تێدایە کەدژی بەکتریای زیانبەخشە و رووبەرووی دەبێتەوە.
٤. گێزەر: کەباشترین جۆری میوەکانە کەدەوڵەمەندە بەریشاڵی خۆراکی گرنگ بۆ لەشی مرۆڤ، ھاوکات مادەی سەلفای تێدایە کەکاردەکات لەپاراستنی تەندروستی ددان.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
