دوژمنایه‌تيا 300 سالا يا دوو گوندا ل چینێ ب هه‌ڤژينيه‌كێ ب داوى هات
باسنيوز:
دوو گوندی بچووك له خۆرهه‌ڵاتی چین كه ڕووبارێكی بچووك ده‌كه‌وێته نێوانیانه‌وه، ماوه‌ی زیاتر له 300 ساڵه دوژمنایه‌تییان هه‌یه، به‌ڵام هاوسه‌رگیری نێوان كچ و كوڕێكی دوو گونده‌كه، په‌ڕه‌یه‌كی نوێی له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیادا كرده‌وه و كۆتایی به‌و دوژمنایه‌تییه هێنا.
هه‌ردوو گوندی وشان و یی‌بۆ، ده‌كه‌ونه ویلایه‌تی فووجان، كه دوو گوندی بچووكن له‌و وڵاته و ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌یان 7 هه‌زار و 500 كه‌س ده‌بن، به‌ڵام به‌هۆی دوژمنایه‌تییه‌وه، داب و نه‌ریتییان ڕێگه‌ی نه‌داوه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ یه‌كدا بكه‌ن.
وانگ هۆنگدۆنگ، یه‌كێك له دانیشتووانی گوندی وشان، گوتی :” كه‌سمان نازانین له كه‌یه‌وه هاوسه‌رگیری نێوان دانیشتووانی هه‌ردوو گونده‌كه قه‌ده‌غه كراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌یزانین ئه‌وه‌یه شه‌ڕێك پێش 300 ساڵ له‌نێوان هه‌ردوولادا درووست بووه”.
جه‌ختیشی كرده‌وه، پێش نزیكه‌ی 40 ساڵ، به‌هۆی گۆڕستانه‌كه‌وه شه‌ڕێكی دیكه درووست بووه، به‌ڵام دۆخه‌كه هێور كرایه‌وه، به‌تایبه‌تی له 10 ساڵی ڕابردوودا، گوتیشی :” ورده ورده په‌یوه‌ندییه‌كان ئاسایی بوونه‌وه و به‌یه‌كه‌وه كارگه‌یه‌كی درووستكردنی پێڵاومان دانا و گه‌نجه‌كانمان تێكه‌ڵ بوون”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
