شبكة لالش الاعلامية

هيكه‌ك دناڤ هيکەکا دى دا 

هيكه‌ك دناڤ هيکەکا دى دا 

خەندان-

لەحاڵەتێکی نامۆو دەگمەندا جوتیارێک لە کێڵگەکەیدا هێلکەیەکی مریشک دەدۆزێتەوە کە قەبارەکەی جێی سەرسوڕمانە، بەڵام دوای ئەوەی توێکڵی هێلکەکە دەشکێنێت، هێلکەیەکی تر بە قەبارەیەکی بچووکتر دەبینرێت. ئەمەش لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا خراوەتەڕوو.

ئەو گرتە ڤیدۆییە بەشێک لە تەماشاکەران لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە ناڕەواو ناڕاست ناوزەدیان کردووەو زۆرێکیش سەرسوڕمانی خۆیان بەرانبەر دەربڕیوەو پێیانوایە حاڵەتی لەو جۆرە دەگونجێت و باوەڕ پێکراوە.

جار، ئەو پیاوە جوتیارەی لە ویلایەتی تەکساس دەژی و خاوەنی کێڵگەیەکەو چەندین پەلەوەری تێدا بەخێودەکات، تێیدا مریشکێکی تەمەن 7 مانگەی هەیەو ئەو هێلکە گەورەیەی بەرهەمهێناوە، لەناو هێلکەکەدا هێلکەیەکی تری هاوشێوە بەقەبارەیەکی بچووکتر بوونی هەیەو بەڕوونی لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەبینرێت.

جار سەرەتا گەورەیی قەبارەی هێلکەکە سەرنجی رادەکێشێت و لەبەردەم کامێرایەکدا توێکڵەکەی دەشکێنێت بۆ ئەوەی بزانێت زەردێنەو سپێنەی هێلکەکە وەک هێلکەیەکی ئاساییە یان جیاوازە، بەڵام کاتێک دەبینێت هێلکەیەکی تر بوونی هەیە، ئامانجی یەکەمی لەبیر دەکات و تیشک دەخاتە سەر هێلکە بچووکەکە.

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ئەو گرتە ڤیدیۆییە لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی نزیکەی 3 ملیۆن بینەری هەبووە.

 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ژنه‌كێ ل ئەمریکا زێده‌تر ژ ٢٨٠ملیار دۆلاران دراڤێ كاره‌بێ بۆ هاتيە

Lalish Duhok

 یاریزانه‌كا ئینگلتەرا گوله‌كا سەیر و دەگمەن تۆمار دکت

Lalish Duhok

ئاكنجيێن گونده‌كى وەک زیندوو مامەلێ لگەل مريان دکن

Lalish Duhok