وه‌زاره‌تا پێشمه‌رگه‌ى: ل ڤان نێزیكان هاريكارييا سه‌ربازی يا ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا دێ گه‌هته كوردستانێ
باسنيوز:
به‌ڕێوه‌به‌ری ھه‌ماھه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه بڕیاره به‌مزووانه هاوكاری سه‌ربازی بگه‌یه‌نرێته وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هاوكارییه‌كانیش به‌رده‌وامی ده‌بێت.
عه‌مید ڕوكن ھه‌ژار عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری ھه‌ماھه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به (باس‌نیوز)ی راگه‌یاند: “بریاره كه‌نه‌دا پێداویستی سه‌ربازی بۆیه‌ك به‌تالیۆنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابین بكات، كه هه‌موو جۆره چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و پێداویستی سه‌ربازی تێدایه، هه‌موو رێكاره‌كان له‌و باره‌وه ته‌واو بووه، چاوه‌ڕوانین ئه‌و هاوكاریانه به‌م نزیكانه بگاته ده‌ست وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه”.
به‌ڕێوه‌به‌ری ھه‌ماھه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: “ئه‌مه له كاتێكدایه ئێمه له‌ئێستا سێهه‌مین رێككه‌وتنی لێگه‌یشتمان له‌گه‌ڵ وڵاتی كه‌نه‌دا واژۆكردووه، كه به‌پێی ئه‌م رێككه‌وتنه‌ی سێیه‌م، كه‌نه‌دا چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی بۆ یه‌ك به‌تالیۆنی پێشمه‌رگه دابین بكات، كه هه‌مووشتێك له خۆی ده‌گرێت”.
ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه: “ئه‌مه‌ریكاش به‌هه‌مان شێوه بڕیاره بۆ بودجه‌ی ٢٠١٦ رێككه‌وتنێكیان هه‌بووه له حكوومه‌تی عێراق، به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه 2 ملیار و 700 ملیۆن دۆلاریان قه‌رز به عێراق داوه، له چوارچێوه‌ی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ش به‌پێی ئه‌م رێككه‌وتنه، ئه‌مه‌ریكا داوای له عێراق كردووه له‌و بڕه پاره‌یه، 200 ملیۆن دۆلار به‌مه‌ستی كڕینی چه‌ك، به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بدرێت، له ئێستا ره‌زامه‌ندی ته‌واو بووه و چاوه‌ڕوانین بگاته ده‌ست وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه”.
عه‌میدی روكن هه‌ژار عومه‌ر، بۆ (باس‌نیوز) گوتیشی: “چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین كۆنگریسی ئه‌مه‌ریكا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و بڕه پاره‌یه بدات، دواتر بچێته بواری جێبه‌جێكردن، ئێستاش لێژنه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان، بۆ پێداچوونه‌وه و چاكسازی و رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دروستكراوه، ئه‌م لێژنه سێ مانگه نۆ كۆبوونه‌وه‌ی كردووه، ئه‌مرۆ كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بوو، تائێستا ٣٥ پێشنیارمان پێشكه‌كردووه، چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كۆتا بڕیاری له‌سه‌ر بدات، بۆئه‌وه‌ی بچێته بوار جێبه‌جێكردنه‌وه، له‌و چوار چێوه‌یه‌شدا داوامان كردووه هێزی ئاسمانی پێشمه‌رگه دروست بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی سوودی لێوه‌ر بگرین بۆ شه‌ڕ و گواستنه‌وه‌ی برینداران، ئه‌و كاته‌ش فڕۆكه بۆ پێشمه‌رگه دابین بكرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
