شبكة لالش الاعلامية

عەبدوللا ئاکرەیی: چار بنگه‌هێن دەنگدانێ بۆ ھەلبژاردنێن ئیرانێ ل ھەرێمێ دێ ئێنه‌ ڤه‌كرن

عەبدوللا ئاکرەیی: چار بنگه‌هێن دەنگدانێ بۆ ھەلبژاردنێن ئیرانێ ل ھەرێمێ دێ ئێنه‌ ڤه‌كرن 
هەولێر-KDP.info-

وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی نیشان دا ڕۆژی ھەینیی داھاتوو چەند بنکەیەکی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنەکانی ئێران لە ھەرێمی کوردستان بکرێنەوە و بەرپرسی پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێم و ئێرانیش دەڵێت، ھەزاران ھاووڵاتیی ئێرانی لەوانەی لە ھەرێمی کوردستانن، مافی دەنگدانیان ھەیە.

(عەبدوڵڵا ئاکرەیی)، بەرپرسی پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێم و ئێران بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ”وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێم ڕەزامەندی نیشان داوە، ھاووڵاتیانی ئێرانیی دانیشتووی ھەرێمی کوردستان بەشداری لە ھەڵبژاردنەکانی وڵاتەکەیاندا بکەن و بۆ ئەم مەبەستەش بڕیار درا، سێ بنکەی دەنگدان بکرێنەوە، ئەوانیش لە قەزای سۆران و بنەسڵاوە و نێو بارەگای کۆنسووڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ھەروەھا سندووقێکی گەڕۆکیش بۆ ناوچەکانی پارێزگای دھۆک تەرخان دەکرێت و لە کاتژمێر ٧ی بەیانیی ڕۆژی ھەینییەوە تا ٧ی ئێوارە ھاووڵاتیانی ئێرانی، ئەوانەی مافی دەنگدانیان ھەیە، دەتوانن سەردانی بنکەکانی دەنگدان بکەن.”

گوتیشی: ”بە پێی ئامارەکانی بەردەست ھەزاران ھاووڵاتیی ئێرانی لە ھەرێمی کوردستان مافی دەنگدانیان هەیە، لەوانە دوو ھەزار ئافرەتی ئێرانی، کە پێشتر ھاوسەرگیرییان لەگەڵ خەڵکی ھەرێمی کوردستان کردووە و ژمارەیەکی زۆریش کارمەند و کرێکار و ھاووڵاتیی ئێرانی لە ھەرێمی کوردستان ھەن، کە لە شوێنە جیاوازەکان و کۆمپانیاکان کار دەکەن و بە فەرمی لە لایەن ھەرێمی کوردستانەوە مۆڵەتیان پێ دراوە، مافی بەشداریکردنیان لە ھەڵبژاردنەکانی ڕۆژی ھەینیدا ھەیە.”

(عەبدوڵڵا ئاکرەیی) ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: ”دەزگە ئەمنییەکانی ھەرێمی کوردستان و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان ھەموو ڕێوشوێنێک دەگرنە بەر تا ھاووڵاتیانی ئێرانی بتوانن لە ھەڵبژاردنەکانی وڵاتەکەیاندا بەشداری بکەن و ئێمە ھاوکاریی تەواویان دەکەین، کە پڕۆسەکە بەبێ کێشە و سەرکەوتوانە کۆتایی بێت.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

كونسولێ ئه‌مریكا ل هەولێرێ: په‌یوەندیێن ئەمریکا و کوردستانێ ل بلندترين ئاستدایه

Lalish Duhok

كۆمسیۆنا بلندا سەربەخۆ یا هەلبژارتنان: ده‌نگێن هه‌رێما کوردستانێ ب ده‌ست ناهێنە هژمارتن

Lalish Duhok

باره‌گه‌هێ بارزانى: ناڤێ كه‌س و ئالیان بۆ سه‌رۆك بارزانى یێ گرنگ نینه‌

Lalish Duhok