كەشناسيا هەرێمێ: سبەی پلەيێن گەرمێ دێ بلند بن
خەندان-
بەرێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، پێشبینیدەكرێت سبەی هەینی پلەكانی گەرما دوو بۆ چوار پلە بەرزبێتەوە، هەروەها ئەگەری بارانبارین هەیە لەناوچە شاخاوییەكاندا.
لەراگەیەندراوێكدا كەشناسی هەرێم بڵاویكردەوە، كەشوهەوای سبەی هەینی بەرزدەبێتەوە، ئەوەش بەهۆی درێژبوونەوەی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی نیمچەدوورگەی عەرەبی و نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست كە كاریگەریان دەبێت لەسەر ناوچە جیاجیاكان.
ئاماژەی بەوەشكردووە، پلەكانی گەرما دوو بۆ چوار پلەبەرزدەبێتەوە، هەروها نمە بارانیش لە كاتەكانی بەیانی لە ناوچە شاخاویەكانی پارێزگای دهۆك هەیە، ئەگەری كەمێك باران لە كاتەكانی ئیوارەدا لە ناوچە جیاجیاكانی پارێزگای سلێمانی و هەولێر هەیە.
كەشناسی هەرێم رونیشكردووەتەوە، رۆژی شەممە ناسەقامگیری لەكەشی ناوچەكە جیاوازەكاندا بەردەوامی دەبێت، پلەكانی گەرما روو لە نزم بوونەوەیەكی تەواو دەكات و ئاسمانی نیمچە هەور دەبێت و بەرزبوونەوەی تۆزو خۆڵیش لە ناوچەكانی باشووری هەرێم دەبێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
