شبكة لالش الاعلامية

سەرۆک کۆمارێ عێراقێ پیرۆزباهيێ ل سەرۆک بارزانی دکت

سەرۆک کۆمارێ عێراقێ پیرۆزباهيێ ل سەرۆک بارزانی دکتImageThumb

هەولێر-KDP.info-

سەرۆککۆماری عێراق پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان کە ئەمە دەقەکەیەتی:

برای بەڕێزم جەنابی سەرۆک مەسعوود بارزانی

بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستانی تێكۆشەرەوە ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەو لە رێگەی بەرێزیشتانەوە پیرۆزبایی لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی و ئەنجومەنی سەركردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی پارتی دەكەم و بە هیوام پارتییە خەباتگێرەكەتان هەردەم لە پێشكەوتن و سەركەوتن دا بێت لە پێناو پاراستنی دەستكەوتەكانی گەلەكەمان دا. ئەم یادە مێژوییە هاوكاتە لەگەڵ جەژنی لە دایكبوونیشتاندا ، بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی گەرمتان پێشكەش دەكەم ، كە لەگەڵ تەمەنی پارتیدا ئێوەش وەك تێكۆشەرو پێشمەرگەو سەركردەیەكی ژیر بەشداریی خەباتی پرشگنداری گەلەكەمانتان كردوە ڕۆڵی دیارو بەرچاوتان هەبووە، ئێستاش لەم قۆناغەدا ئەو رۆڵە لە هەردوو ئاستی كوردستان و عێراقیشدا درێژەی هەیە.

یادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە قۆناغ و هەلومەرجێكی گرینگ و چارەنوس ساز و ناسكدایە كە روی كردۆتە وڵات و ناوچەكەمان، كە پێویستی بە هەوڵی جدیی و یەكخستنی هەوڵەكانی هەموانە بۆ مامەڵە كردن لەگەڵ یەك بەیەكی پێشهات و روداوەكاندا.

دڵنیام پارتی دیموكراتی كوردستان وەك هێزێكی گرینگ لە ئاست ئەم بارودۆخەدا بە گیانێ لێپرسراوانە مامەڵە دەكات بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەكان، كە دیارە رۆڵی جەنابتان لەو چوارچێوەیەدا دیار و بەرچاوە لە پێناوی گەیاندنی وڵاتەكەمان بە كەنارێكی هێمن و ئارام و دابینكردنی عەدالەتی كۆمەڵایەتی و خۆشگوزەرانیی بۆ كۆمەڵانی خەڵك.

بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجانەش، بە هێزكردن و قوڵكردنەوەی یەكڕیزی نیشتمانیی و تەبایی و برایەتیی لە نێوان رۆڵەكانی گەل و هێزە سیاسییەكان لە هەر كات گرنگترە ،كە ئاشتبونەوەی سیاسیی و كۆمەڵایەتیی و چەسپاندنی بنەماكانی دیموكراسیی و پێكەوە ژیانی بەئاشتیی پێكهاتە جیاجیاكان لە وڵاتێكی دەستوریی فیدراڵیی دیموكراسیی فرەیی ئازاد دا زامن و دەستە بەر دەكات.

لە كۆتایی دا هیوادارم یادی دامەزراندنی پارتییە تێكۆشەرەكەتان دەرفەتێكی گرینگ بێت بۆ ئەوەی بە حیكمەتی جەنابتان هەموو كۆشش و هەوڵەكان بخرێنە گەر, لە پێناوی بەدیهێنانی تەواوی ئاوات ویستەكانی گەلەكەمان لە سەرتاسەری وڵات دا كە هەموان خەباتی بۆ دەكەین …
هەر شاد و سەركەوتوو بن.
براتان
د.فوئاد مەعسوم
سەرۆك
كۆمار

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئێكه‌تی: هه‌موو ئالیێن هه‌رێمێ پشته‌ڤانێن رێفراندۆمێ نه‌

Lalish Duhok

“سندووقا نێڤ دەولەتی يا دراڤى مەرج بۆ پشکا کوردستانێ داناينە”

Lalish Duhok

ئيڕۆ شه‌ش ساڵ بسەر داستانا پردێ دا ده‌رباز دبن

Lalish Duhok