خه‌لیج ئۆنلاین: خەلکێ مووسل ب بەشدارييا پێشمەرگەى دلخۆشن، بەلێ ب حەشدا شەعبی تێک دچن
ئاژانسەکان-KDP.info-![]()
سایتی هەواڵی خەلیج‌ئۆنلاین اپۆرتێکی تایبەتی لەسەر شەڕی پێشمەرگەی کوردستان لەگەڵ داعش و ناڕەزایەتیی خەڵکی مووسڵ و ناوچەکانی دیکەی پارێزگای نەینەوا بڵاو کردووەتەوە لە بەشداریی حەشدی‌شەعبی لە شەڕی ئازادکردنەوەی مووسڵ.
لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوە کراوە کە پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به هۆی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه یه‌ك له‌دوای یه‌كانه‌ی به‌ده‌ستی هێناوه له تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش، هه‌میشه له ڕیزی پێشه‌وه‌ی هێزه سه‌ركه‌وتووه‌كان دانراوه. به‌تایبه‌ت ئه‌م زنجیره سه‌ركه‌وتنانه‌ی له سنووری دەشتی نەینەوا به‌ده‌ستی هێناوه، جۆرێك له تێڕوانینیی دروستكردوه كه به‌شداریپێكردنی چه‌كداره‌كانی شیعه (حه‌شدی شه‌عبی) له شه‌ڕی ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ قورس ده‌كات، له كاتێكدا چه‌كداره شیعه‌كان ده‌یانه‌وێت خۆیان به‌زۆر بسه‌پێنن بۆ به‌شداریكردن له شه‌ڕه‌كه‌دا، سه‌رباری ئه‌وه‌ی دانیشتووانی مووسڵ ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه چه‌كداره‌كانی شیعه به‌شداریی ئازادكردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌یان بكه‌ن .
هەروەها سەرچاوەکە ئاماژەی بە سەرکەوتنەکانی ئەم دواییەی هێزی پێشمەرگە کردووە کە به چه‌ند ڕۆژێك 10 گوندی ده‌وروبه‌ری مووسڵ‌یان لە دەستی داعش دەرهێنایەوە؛ ئەوەشی به سه‌ركه‌وتنێكی به‌رچاو وەسف کرد.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکەی خەلیج‌ئۆنلاین، تا ئێستا یه‌كلایی نه‌بووەته‌وه كه هێزه‌كانی حهشدیشهعبی كه به چه‌كداره‌كانی شیعه ناسراون به‌شداری له شه‌ڕی مووسڵدا ده‌كه‌ن یان نا، له كاتێكدا دانیشتووانی پارێزگای نەینەوا و چه‌كدارانی عه‌شیره‌ته‌كانی شاره‌كه به‌شداریی شیعه‌کان له ئازادكردنی مووسڵ ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه به‌هۆی ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی پێشتر له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه‌وە دژی هاووڵاتیانی سڤیلی ئه‌و شوێنانه ئەنجامدراوە كه له پارێزگاكانی دیکەی عێراق ئازادكراون. ئەمە لە کاتێکدایە کە سه‌ركرده‌كانی حهشدیشهعبی به‌شداریكردنیان له شه‌ڕی مووسڵ دووپات ده‌كه‌نه‌وه و هه‌ر بڕیارێك بۆ دوورخستنه‌وه‌یان له به‌شداریی شه‌ڕه‌كه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه‌كان له‌ناو هێزه عه‌شایه‌ره‌كانی مووسڵ و سه‌ركرده‌ی هۆزه‌كانی مووسڵ به (خهلیجئۆنلاین)یان ڕاگه‌یاندووه كه خه‌ڵكی مووسڵ و چه‌كداره‌كانی چەکدارانی حەشدی نیشتمانیی سوننە ئه‌وانه‌ی كه پێشتریش به‌شدار بوون له ئازادكردنه‌وه‌ی به‌شێكی گونده‌كانی ناوچه‌كه، به هه‌موو جۆرێك به‌شداریی حه‌شدی شه‌عبی ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و ئه‌وه‌یان دووپاتكردۆته‌وه كه خۆیان ده‌توانن به‌شداربن له ئازادكردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌یان و پێویستیان به چه‌كداره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی نییه.
له هه‌مان كاتدا خه‌ڵكی مووسڵ ڕه‌زامه‌ندن به بوونی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی ئازادكردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌یان و هاوكارییه‌كی به‌هێز له نێوانیاندا هه‌یه، به‌تایبه‌ت زۆربه‌ی ئاواره‌كانی مووسڵ له هه‌رێمی كوردستان داڵده دراون و هه‌رێمی كوردستان هه‌موو پێداویستییه‌كانی بۆ دابین كردوون.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
