شبكة لالش الاعلامية

ب خەیارى جهێ زیپکێ ل سەر دەڤ وچاڤێن خۆ نه‌هێله‌

ب خەیارى جهێ زیپکێ ل سەر دەڤ وچاڤێن خۆ نه‌هێله‌  
باسنيوز:

ئەو کەسانەی پەڵە و شوێنی زیپکە لەسەر دەموچاویان پەیدا بوونە، چەندین ڕێگا بۆ لابردنیان دەگرنە بەر، توێژینەوە زانستییەکانیش باس لەوە دەکەن، باشترین ڕێگا بۆ چارەسەرکردنی کێشە تەندروستییەکانی پێست، ڕێگای سروشتییە.

ڕێگایەکی سروشتی و ئاسان بۆ ئەو کەسانە ھەیە، کە پەڵەی جیاواز و شوێنی زیپکە لەسەر دەموچاویان پەیدا بووە، بۆ ئەم ڕێگایەش، تەنیا پێویستت بە خەیارە و پێش ئەوەی ڕێگاکە ئەنجام بدەیت، دەبێت چەند خەیارێک بە تێکەڵکەری کارەبایی شل بکەیتەوە و وەک شەربەتێکی لێ بکەیت.

دوای ئەوەی خەیارەکەت وەک شەربەتێکی لێ ھات، لە دەموچاوتی بدە و لێی گەڕێ تا لەسەر دەموچاوت وشک دەبێتەوە، لە کۆتاییشدا دەموچاوت بە ئاوێکی شلەتێن بشۆ.

بۆ ئەوەی ئەم ڕێگایە سوودێکی باش بە پێستی دەموچاوت بگەیەنێت و پەڵە و شوێنی زیپکە لەسەر دەموچاوت لابەرێت، پێویستە لە ھەفتەیەکدا سێ جار دووبارەی بکەرەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پنیەک کو ١٠ جارا هندێ عەردی مەزنتر لسەر هەتاڤێ دەردکەڤیت

Lalish Duhok

عێراقێ دڤێت ب جاما ئاسیاڤه‌ ڤه‌گه‌رته‌ بەغدا

Lalish Duhok

هۆکارێن کێميا خوونێ

Lalish Duhok