شبكة لالش الاعلامية

ب چەند خۆله‌كان بێهنا نه‌خۆشا ده‌ڤى ناھێلت

ب چەند خۆله‌كان بێهنا نه‌خۆشا ده‌ڤى ناھێلت
SNN: 

لەکاتی رۆژانی رۆژووگرتندا گرفتی بۆنی ناخۆشی دەمت ھەیە و ئەمەش بێزاری کردوویت بەڵام چیتر پێویست ناکات نیگەران بیت چونکە دەتوانیت بەئاسانی رزگارت بێت لەو کێشەیە.
بەر لەپارشێو : 
بۆ ئەوەی بۆنی ناخۆشی دەمت نەھێڵیت ئەم پێکھاتەیە بەکاربھێنە:
-٢ کەوچکی خواردن زەیتی گوێز ھیند بھێنە و لەدەمتی وەربدە و ئەمەش بەر لە ٢٠ دەقیقە لەنانی پارشێو ئەنجامی بدە.
سودی زەیتی گوێز ھیند لەوەدایە کەدژە ھەوکردنە و فرێشە و ١ کەوچکی زۆرکاریگەرە بۆ لەناوبردنی بۆنی دەم، ھاوکات بەکتریا و ئۆکسانەکان لەناودەبات.
پارێزگاری ژینگەی ترشی دەم دەکات و ھاوسەنگ دەبێت و ھاوکاری دەکات لەکەمکردنەوەی ھەستیاری پووک و لابردنی جیری ددان.
پارێزگاری تەواو دەکات لەددانت و رێگری دەکات لەرەشبونەوەی.
ددانت سپی و جوان دەکات و کاریگەرییەکانیشی ھیچ ترسێکی نابێت و لایەنی نەرێنی نابێت بۆ تەندرووستی دەمت.
لەکاتی بەربانگدا: 
نیو لیتر ئاو و پەڕەی گوڵ تێکەڵ بکە 
٢ دەنک قاوەی نەھاڕراو و چەند گەڵایەک نەعنای تێ بکە 
بیخە سەر ئاگر تا دەکوڵێت 
پاشان وازی لێ بھێنە تا سارد دەبێتەوە و پێکھاتەکەی بەکاربھێنە و غەرغەرەی پێ بکە بەر لەوەی بخەویت.
دەشتوانیت کوپێک چای سەوز بخۆیت تا بۆنی ناخۆشی دەم نەھێڵێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پسپۆره‌كى ئەمریکی بۆ ده‌یك و بابان:زارۆكان ژ ياريێن ئه‌لكترۆنى دووربكن  

Lalish Duhok

شەش مفايێن پیڤازێ 

Lalish Duhok

چاوانيا زالبوونێ بسەر خەمۆکيێ ل شەڤان دا

Lalish Duhok