شبكة لالش الاعلامية

ئیتالیا مەشقێ ب 12 هەزار پێشمەرگەيان دكت

ئیتالیا مەشقێ ب 12 هەزار پێشمەرگەيان دكت

وشه‌
فەرماندەی یەكەی 70ی هێزی پێشمەرگەی كوردستان رای گەیاند كە ئیتاڵیا بەڵێنی مەشق و راهێنانكردنی بە 12 هەزار پێشمەرگەی كوردستان داوە.
ئەمڕۆ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لە لێدوانێكی بۆ رۆژنامەنووسان لە دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ جەنەڕاڵ كلاودیۆ كرازیانۆ سەرۆكی دەستەی ئەركانی سوپای ئیتاڵیا رای گەیاند كە ئیتاڵیا خاوەن دووەم گەورەترین هێزی سەربازییە لە هەرێمی كوردیتان.
زیاتر گوتی، ئیتاڵیا بەڵێنی مەشق و راهێنانكردنی بە 12 هەزار پێشمەرگە داوە و ئەو وڵاتە لە رابردوودا و ئێستەش پاڵپشتی پێشمەرگە دەكات و مووشەك و چەك و پێداویستی سەربازیمان بۆ دابین دەكات. 
لە ماوەی رابردوودا رایان دیلۆن گوتەبێژ بەناوی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش دووپاتی كردەوە كە ئەوان لە پاڵپشتیكردنی هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە جەنگ لە دژی تیرۆر بەردەوام دەبن، هاوكات جەختی لەوەش كردەوە.
گوتەبێژ بەناوی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش ئاماژەی كرد كە لە چوارچێوەی جەنگ لەدژی داعش هاوپەیمانان مەشقیان بە هێزی پێشمەرگە كرد و لە پاڵپشتیكردنیان بەردەوام دەبێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

زانیاريێن نوو ل سەر پێدانا ئه‌ردى بۆ رۆژنامه‌ڤانان

Lalish Duhok

نەتەوەيێن ئێكگرتى، جەخت ل به‌رفره‌هكرنا پێگه‌هێ سیاسی يێ ژنان دكت

Lalish Duhok

دھۆک.. ل سەر سۆتنا بازارێ چەلێ کەسه‌ك هاته‌ دەسته‌سه‌ركرن

Lalish Duhok