شبكة لالش الاعلامية

كچ تەمەنێ بابى درێژ دكت

كچ تەمەنێ بابى درێژ دكت

نه‌وا
بەپێی نوێترین لێكۆڵینەوە، خستنەوەی منداڵی كچ دەبێتە هۆی درێژبوونی تەمەنی باوك و بۆ هەر كچێك 6 مانگ تەمەنی لاشەی درێژ دەبێت.
بەپێی ئەو لێكۆڵینەوە بەریتانیە: بوونی كچ خۆشی و جوانی دەخاتە ژیانی باوكەوە بۆ هەمیشەیی، هەروەها دەبێتە هۆی پاڵپێوەنان و سەركەوتنی لە پیشەكەیدا و دەیكاتە هاوسەرێكی باش و تەمەنی درێژ دەبێت.

بەپێی هەمان لێكۆڵینەوە كە لە زانكۆی هارڤارد ئەنجام دراوە: بوونی منداڵ بەتایبەتی كچ خانەكانی مێشكی باوك رێك دەخاتەوە و ئاستی هۆرمۆنی “تستوستیرون”ی نێرینەیی دادەبەزێنێت و ئاستی هۆرمۆنی “ئۆكسایتۆسین”ی مێیینەی بەرز دەكاتەوە، هەروەها هەستی خۆشحاڵی و نەرمونیانی باوك كاتێك منداڵەكەی لەباوەش دەكات بۆ كچ زیاترە، هۆكارێكی تریش كە باوك بە بوونی كچ تەمەنی زیاتر دەبێت ئەوەیە كە، هەوڵ دەدات جیهان باشتر بكات بۆ منداڵەكەی، بەپێی لێكۆڵینەوەكە بۆ هەر كچێك تەمەنی باوك 6 مانگ زیاد دەكات، بەڵام بۆ نێر گۆڕانكاری لە تەمەنیدا روونادات، هەروەها دایك 6 مانگ لە تەمەنی لەدەستدەدات بە بوونی هەر منداڵێك جا كچ بێت یان كوڕ، ئەوەش بەهۆی ماندووبوونی لاشەی.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

غاردان دژی خەمۆکیێ يە

Lalish Duhok

گه‌له‌ك خوارنا خۆيێ ئەگەرێ سستبوونا دلى زێده‌ دکت

Lalish Duhok

مفايێن زەیتا کونجيا بۆ سه‌ر و سيمايى 

Lalish Duhok