شبكة لالش الاعلامية

ل دوو رۆژێن بۆرى دا زێده‌تر ژ ٨ ھەزار کەسێن دى ل مووسلێ ئاوارە بوون

ل دوو رۆژێن بۆرى دا زێده‌تر ژ ٨ ھەزار کەسێن دى ل مووسلێ ئاوارە بوون
ZNA- هەولێر

گوتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، “ستێفان دۆگریک” رایگەیاند کە لە میانی دوو رۆژی رابردوودا، ٨ ھەزارو ٤٠٠کەسی مەدەنی دیکە لە مووسڵ ئاوارە بوون.

لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک سازی کرد، ستێفان دۆگریک گوتی: “٥ و ٦ ئەم مانگە، ٨ ھەزارو ٤٠٠ کەسی مەدەنی لە مووسڵ ئاوارەبوون کە ئەوەش زۆرترین ژمارەی ئاوارەکانی مووسڵە کە لە ھەفتەی رابردوودا تۆمار کراوە”.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا کە ئەو ژمارەیەک ھەروەھا دوو ھێندەی ژمارەی ئاوارەکانی بەشی راستی مووسڵە کە لە ٣ و ٤ی مانگی حوەزیرانی رابردوو تۆمار کراوە.

ستێفان دۆگریک ھەروەھا نیگەرانی نەتەوە یەکگرتووەکانی لە بەرامبەر پاراستنی گیانی ئەو مەدەنییانە لەو ناوچەی کە ھێشتا لە بەشی راستی مووسڵ لەژێر کۆنتڕۆڵی داعش داعش دان نیشان دا کە پێشبینی دەکرێت ھیشتا ١٠٠ ھەزار مەدەنی لە ناوچەی مووسڵی کۆن و گەڕەکەکانی دەورووبەری مابن.

سەرچاوه: AA

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وه‌زیرێ ناڤخۆ یێ هه‌رێمێ سه‌ره‌دانا ئیرانێ كر

Lalish Duhok

“پارتی و توركمان هەماهەنگيێ دكن.. و وه‌لاتيێن توركمان مەترسى ل سەرە”

Lalish Duhok

ئه‌مریكا كاروانه‌كێ دیێ چه‌كی هنارت رۆژئاڤایێ كوردستانێ

Lalish Duhok