شبكة لالش الاعلامية

شێخ شامۆ:”ریفراندۆم کلیلا چارەسەرييا ئێش و ئازارێن کوردێن ئێزدى يە”

شێخ شامۆ:”ریفراندۆم کلیلا چارەسەرييا ئێش و ئازارێن کوردێن ئێزدى يە”
باسنيوز:

نوێنەری کوردانی ئێزدی لە پەرلەمانی کوردستان، ئاماژە بەوە دەدات کە بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم لە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، ھیوا و ئومێدی کوردانی ئێزدی گەش کرد.

شێخ شامۆ، نوێنەری کوردانی ئێزدی لە پەرلەمانی کوردستان، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “کوردانی ئێزدی لەگەڵ ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان دان، چونکە ریفراندۆم کلیلی چارەسەری ئێش و ئازاری کوردانی ئێزدییە، کوردە ئێزدییەکان خۆیان لەو ستەم، کارەسات، قڕکردن و فەرمانانە، بەدەنگدانی بۆ سەربەخۆیی کوردستان، رزگار دەکەن”

نوێنەرەکەی کوردانی ئێزدی، ئەوەشی خستەڕوو: “ئێستا ئەوکاتە ھاتووە کە خەڵک ھۆشیار ببنەوە و دەنگ بە بەڵێ بۆ ریفراندۆم بدەن، چونکە دوژمن پیلانی خۆیان چڕتر کردووە، بەتایبەت لەو ناوچانەی کە کوردانی ئێزدی لێیە، بەتایبەتتر شنگال، بۆیە پێویستە کوردانی ئێزدی ئاگاداری پیلانی دوژمنان بن، بزانن کە مالیکی لە کارەساتی شنگال چی کردووە و ئێستا دەیەوێت چی بکات”.

شێخ شامۆ، بۆ (باسنیوز) ئەوەشی روون کردەوە: “ئەو گرووپ و لایەنە دەرەکییانە، بۆ تێکدانی رەوشی کوردانی ئێزدی ھاتوونەتە شنگال، پێویستە باس لە چارەنووسی کوردانی ئێزدی نەکەن، چونکە ئەو گرووپ و لایەنانە دژی خەڵکی ئەو ناوچەیەن و بەرژەوەندی کوردانی ئێزدییان ناوێت، بۆیە دەبێت خەڵکەی ئەو دەڤەرە ھۆشیار بن و لە ریفراندۆم بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆیان بدەن”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ل كه‌مپا قاديا سميناره‌كا جه‌ماوه‌رى ل دۆر پشكدارى و هشيارييا خه‌لكى دهه‌لبژارتنان دا هاته‌ گێڕان

Lalish Duhok

گرۆپێ “بالیۆزێن ئاشتیێ” ل شاريا هاته‌ دروستكرن

Lalish Duhok

نوونەراتیا بنگەهێ‌ لالش ل هەولێرێ‌ گازندێن ئاوارێن ئێزدی دگەهینتە جهێن شۆلەژێ‌

Lalish Duhok