شبكة لالش الاعلامية

حكوومه‌تا عێراقێ زێده‌تر ژ 661 ملیۆن دۆلارێن گه‌نمێ جۆتیارێن كوردستانێ قه‌رداره‌

حكوومه‌تا عێراقێ زێده‌تر ژ 661 ملیۆن دۆلارێن گه‌نمێ جۆتیارێن كوردستانێ قه‌رداره‌

وشه‌
وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان راى گه‌یاند، حكوومه‌تى عێراق 661 ملیۆن دۆلارى گه‌نمى جووتیاران قه‌رزاره‌ و بۆ ئه‌مساڵیش بڕیار دراوه‌ ته‌نیا 442 هه‌زار  و 705 تۆن گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێمى كوردستان وه‌ربگیرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 12حوزه‌یران، ئه‌نوه‌ر عومه‌ر به‌رێوه‌به‌رى پلاندانان له‌ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌”وشه‌”ى راگه‌یاند، حكوومه‌تى عێراق 661 ملیۆن دۆلارى گه‌نمى جووتیاران قه‌رزاره‌ كه‌ پاره‌ى ساڵانى ترى گه‌نمى جووتیارانه‌ و ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستانى نه‌كردووه‌.
 هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا عه‌بدولستار مه‌جید وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان راى گه‌یاند، حكوومه‌تی عێراقی بۆ وه‌رگرتنی گه‌نم به‌ پێوه‌ری رێككه‌وتنی ساڵانی 2014 و 2015 مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ جوتیاران ده‌كات كه‌ ئه‌وكات  وشكه‌ ساڵی بوو  و به‌رهه‌می گه‌نم ئه‌وكات كه‌م بوو، به‌ڵام له‌ ساڵی 2016 رێژه‌ی به‌رهه‌می گه‌نم زۆر به‌رز بووه‌وه‌  ئه‌مه‌ش  وای كرد حكوومه‌تی عێراق نه‌توانێ هه‌موو گه‌نمه‌كه‌ وه‌ربگرێت.
زیاتر گوتى، بۆ ئه‌مساڵ حكوومه‌تی عێراق بڕیاری داوه‌ ته‌نیا 442 هه‌زار و 705 تۆن گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێمى كوردستان وه‌ربگرێت كه‌ ئه‌وه‌ش سته‌مه‌ له‌ پارێزگای دهۆك و هه‌ولێر و سلێمانی كراوه‌.
وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گوتى، پێشنیازیان بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستان كردووه‌ كه‌ فشار بخرێته‌ سه‌ر به‌غدا بۆ كڕینه‌وه‌ی گه‌نمی ته‌واوی جووتیاران و ته‌رخانكردنی بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ پاڵپشتی هه‌نارده‌كردنی گه‌نمی جوتیاران له‌ لایه‌ن كۆمپانیا و هه‌نارده‌كاران بۆ ده‌ره‌وه‌.
ساڵانه‌ حكوومه‌تى عێراقى به‌ وه‌رگرتنى رێژه‌یه‌كى كه‌م له‌ گه‌نمى جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان، ئاسته‌نگ دروست ده‌كات و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش به‌هۆى ته‌نگژه‌ى دارایى ناتوانێت ئه‌و گه‌نمه‌ له‌ جووتیارانى ناوخۆ بكڕێته‌وه‌.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

فوئاد مەعسووم: 2017 سالا سه‌ركه‌فتنا مه‌زنا گه‌لێ مه‌ بوو بسه‌ر تیرۆرێ دا

Lalish Duhok

ل دهۆكێ 69 گوله‌ تۆپێن نه‌په‌قى هاتنه‌ دیتن

Lalish Duhok

فەرماندەیەکی پێشمەرگەى چەند مەترسێن حەشدا شەعبی ئاشکه‌را دکت

Lalish Duhok