شبكة لالش الاعلامية

عەبادی دێ چتە سعوودیە و لگەل مەلیك سەلمان كۆمبت

عەبادی دێ چتە سعوودیە و لگەل مەلیك سەلمان كۆمبت 

وشه‌
سەرچاوە دیپلۆماسییەكانی ڕیازی پایتەختی سعوودیە ئاشكرایان كرد، دوای چوارشەمی ئەم هەفتەیە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەگاتە ڕیازی پایتەختی سعوودیە و لەگەڵ مەلیك سەلمانی پاشای ئەو وڵاتە كۆ دەبێتەوە، پێوەندییەكانی هەردوولا و پرسی سنوور و دۆخی وڵاتانی كەنداو و قەتەر و پرسە گەرمەكانی عێراق و سووریا تاوتوێ دەكەن.
سەرچاوەیەكی دیپلۆماسی لە ڕیازی پایتەختی سعوودیەوە بە ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیا “دی پی ئەی”ی ڕاگەیاند، پرسی تەنگژەی نێوان وڵاتانی كەنداو لەگەڵ قەتەر و دۆخی سیاسی و تەناهیی عێراق و مووسڵ و پەرەپێدانی پێوەندییەكانی بەغدا و ڕیاز لە ڕێی دامەزراندنی ئەنجوومەنێكی هەماهەنگی هاوبەش بۆ پاراستنی سنووری نێوان هەردوو وڵات، تەوەری سەرەكیی دیدارەكانی عەبادی دەبێ لەگەڵ پاشا و بەرپرسانی تری سعوودیە.
ئەو سەرچاوە دیپلۆماسییە ئاماژەی دا، دوای سەردانی وەزیری دەرەوەی سعوودیە عادل جوبێر بۆ بەغدا لە كۆتاكانی مانگی شوبات/فێبرایەری ئەمساڵ، كەشێكی ئەرێنی لە پێوەندییەكانی هەردوو وڵات دروست بووە، دواتریش وەزیری وزەی سعوودیە لە كۆتای مانگی ڕابردوو گەیشتە عێراق و مەلیك سەلمان لە چوارچێوەی لووتكەی عەرەبی كە لە وڵاتی ئوردن لە كۆتای مانگی ئادار/مارس ئەنجام درا كۆ بوونەوە، هەموو ئەوانە بەستەڵەكی پێوەندی نێوان هەردوو وڵاتیان تێك شكاند.
سەرچاوەكە هێمای بۆ ئەوەش كرد، بڕیارە سعوودیە ناوی باڵوێزی نوێ بۆ عێراق دیاری بكات، دوای ئەوەی لەسەر داوای بەغدا سامر سەبهانی باڵوێزی پێشووی سعوودیەی لە عێراق دوور خستنەوە.
ئەو بەرپرسە دیپلۆماسییە بە دووری نەزانی دوای سەردانەكەی عەبادی بۆ سعوودیە، جێنشینی پاشای سعوودیە شازادە محەمەد بن نایف سەردانی عێراق بكات و پەرە بە پێوەندییەكانی هەردوو وڵات بدرێت، بەتایبەت بەشداریی سعوودیە بۆ ئاوەدانكردنەوەی ناوچە وێرانبووەكان بەهۆی شەڕی داعش و هاوكاریكردنی عێراق لە بنیاتنانەوەیاندا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئێکەتیا ئورۆپا: هێرشا پەکەکێ بۆ سەر هەرێما کوردستانێ قبوول ناکەین

Lalish Duhok

سەرۆك بارزانی: پێویسته‌ حكومه‌تا عێراقێ ئه‌ركێ خۆ به‌رامبه‌ر كه‌سوكارێن شه‌هیدان بجهبينت 

Lalish Duhok

ژ داكبوویێن 2004ێ و 2005ێ دشێن كارتێن بایۆمه‌ترى بۆ هه‌لبژارتنان دروست بكه‌ن

Lalish Duhok