شبكة لالش الاعلامية

کچا قەله‌و ئاواته‌كا مەترسیدار هەیە

کچا قەله‌و ئاواته‌كا مەترسیدار هەیە

خەندان
خانمێکی ئەمەریکی کە بەکچە قەڵەوەکە ناسراوە ئاواتێکی مەترسیداری هەیەو دەیەوێت ببێتە قەڵەوترین خانمی جیهان و ئەوەش کاریگەری خراپ لەسەر تەندروستی ئەو کچە دروستدەکات.

ئەو خانمە ناوی مۆنیکا رایلیەو لە دانیشتووی تەکساسی ئەمەریکایە، کێشی نزیکەی 317.5 کیلۆیەو دەیەوێت ئەو رێژەیە بەرزبکاتەوەو نازناوی قەڵەوترین مرۆڤی جیهان بۆ خۆی بەکێش بکات، چونکە لە ئێستادا قەڵەوترین خانمی جیهان کچێکی میسریەو 500 کیلۆ کێشیەتی و لە قۆناغی کەمکردنەوەیدایە.

رایلی تەمەنی 28 بەهارەو رۆژانە 10 هەزار کالۆری دەخوات بۆیە کێشی نزیکەی 317.5 کیلۆگرامە.

بەگویرەی هەواڵی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بریتانی، رایلی دووجار منداڵی لەبارچووە بەهۆی ئەو کێشە زۆرەیەوە، لە ئێستاشدا دوو گیانە بەکۆرپەیەکی تر.

رایلی دەڵێت ئێستا قۆناغیکی نوێ دەستپێکردووەو رۆژانە خواردنی زۆر دەخۆم و کەمتر دەجوڵێم بۆ ئەوەی وزەیەکی باش بۆ منداڵەکەم بچێت و ئەوەش زەنگێکی ئاگادارکردنەوەیە، چونکە دووگیانم.

رایلی لە بەشێکی تری قسەکانیدا دەڵێت “ئێستا لە هەفتەی پێنجەمی دووگیانیدام، لەماوەی 10 هەفتەدا نزیکەی 91 کیلۆگرامم لە دەستدا ئەوەش بۆ ئەوەی لەگەڵ کۆرپەکەم وزەکانم دابەش بکەم”.

ناوبراو لەگەڵ هاوسەرەکەی زۆر ئاسوودەن و دڵخۆشن بەوەی دەبنە دایک و باوکی منداڵێک.

ئەو خانمە قەڵەوە رۆژانە شەش لەفەی سجوق دەخوات و شەش باسترمە بە لەفەی نان دەخوات لەگەڵ شیرینی دانە و چوار لەفەی ساج کە پەنیری تێدایە لەگەڵ گۆشت، لەگەڵ ئەوەشدا بڕێکی زۆر پەتاتەی سوورکراو و 30 پارچە مریشک و مەعەکەرۆنی و پەنیر و یەک گاڵۆن ئایس کرێم دەخوات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

دێ چاوا زانی کو کەسەک حەشتە دکەت

Lalish Duhok

نابیت هه‌موو كه‌سان ژ خوه‌ رازى كه‌ین

Lalish Duhok

ھێرشێن ئەلکترۆنی پتری 75 ھزار کۆمپیۆتەران کرنە ئارمانج

Lalish Duhok