١٠ مفايێن گرنگێن باميێ ئاشکهرابوون
SNN:
سەرباری ئەوەی کەزۆربەی کەس بامێ دەخۆن بەڵام رەنگە نەزانن ئەم سەوزە وەرزییە کەبەشێوەیەکی زۆر لەھاویندا ھەیە.
بامێ کانگای چەندین پێکھاتەی خۆراکی بەسوودە بۆ چەندین رەگەزی خۆراکی و ڤیتامین.
لێرەدا ١٠ سودی گرنگی بامێ دەخەینەروو:
١. چارەسەری نەخۆشی شەکرە: بەسوودە بۆ پاراستن لەنەخۆشی شەکرە بەھۆی بوونی رەگەزی خۆراکی و ریشاڵەوە کەکار دەکات بۆ رێکخستنی رێژەی شەکر لەخوێندا.
٢. چارەسەری ماندوێتی و تەمەڵی: ئەمەش بەوپێیەی دوو جۆرە ئۆکسانی تێدایە کەرێژەی گلیکۆجین لەجگەردا بەرز دەکاتەوە کەئەمەش ئەو سوتەمەنییەیە کەپێویستە بۆلەش و زامنی چالاکی مرۆڤ دەکات.
٣. دابەزاندنی کۆلیسترۆڵی خراپ: ئەمەش بەوپێیەی ریشاڵ و دژە ئۆکسانی تێدایە.
٤. نەھێشتنی حەزی خۆراک: بەوپێیەی ریشاڵی تێدایە بۆ چەندین سەعات حەزی خۆراک ناھێڵێ و بەھۆیەوە کێش دادەبەزێت.
٥. کەمکردنەوەی مەترسی توشبون بەنەخۆشی جگەر: ئەمەش دەرکەوتوە رێگرە لەگەشەسەندنی نەخۆشی چەوری سەر جگەر و پارێزگاری تەندروستی جگەر، بەھۆی بوونی پێکھاتەی فلافۆنۆید کەھاوکارە لەرێکخستنی گلوکۆز.
٦. رێگرە لەکەمی کالیسیۆم: ھەر ژەمێک بامێ ٥١ ملیگرام کالیسیۆم دەدات ئەمەش بڕێکی پێویستە بۆ لەش و باشترکردنی تەندروستی ئێسک و رێکخستنی فشاری خوێن و دابەزاندنی کۆلیسترۆڵی خوێن.
٧. باشترکردنی بینین: ئەمەش بەھۆی بوونی بیتاکارۆتین و ڤیتامین ئەی ، کەبینایی باشتر دەکات.
٨. کەمکردنەوەی نیگەرانیی: تۆوی بامێ تایبەتمەندیی دژە ماندووبونی ھەیە و مەترسی قەڵەوی و شەکرە ناھێڵێت.
٩. دابەزاندنی مەترسی توشبون بەشێرپەنجە: بەھۆی بونی پرۆتینی لیکتین ، بامێ رێگرە لەگەشەی شێرپەنجەی مەمک بەو جۆرە رزگارت دەکات لە ٧٢%ی خانە شێرپەنجەییەکانی لەش.
١٠. بەھێزکردنی بەرگری لەش: ئەمەش بەھۆی بونی دژە ئۆکسان و رەگە ئازادەکان و بونی ڤیتامین ئەی و سی کەگرنگن بۆ لەش.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
