شبكة لالش الاعلامية

رۆنێ گوزا هندی هه‌ڤ شێوێ رۆنێ گۆشتێ چێلا مەترسیدارە

رۆنێ گوزا هندی هه‌ڤ شێوێ رۆنێ گۆشتێ چێلا مەترسیدارە

رووداو- BBC
کۆمەڵەی دڵی ئەمریکی رایدەگەیێنن رۆنی گوێزهندی هاوشێوەی رۆنی مانگا مەترسیدارە لەسەر تەندروستی دڵ.

پزیشكانی کۆمەڵەی دڵی ئەمریکی دەڵێن ئەو رۆنەی لەنێو گوێزهندی هەیە، دەتوانێت رێژەی چەورییە زیانبەخشەکانی خوێن بەرزبکاتەوە، کە لە ئەنجامدا دەتوانێت خوێنبەرەکان بگرێت و مەترسی نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشك زیاددەکات. 

بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمەڵەی دڵی ئەمریکی 82%ی چەوری نێو گوێزهندی لە چەورییە تێرەکانە و زیاترە لەو چەورییەی لە گۆشتەکانی دیکە هەیە وەک مانگا کە 63% و بەراز 39%ی تێدایە. 

کۆمەڵە ئەمریکییەکە دەڵێت هەرچەندە خەڵکی رۆنی گوێزهندی بە سەلامەت ناودەبەن، بەڵام ئەمە راست نییە و هیچ بەڵگەیەکی لەسەر نییە، بۆیە پێویستە خەڵکی رۆنە تێرەکان لە خۆراکەکانیان کەمبکەنەوە و بە رۆنی رووەکی ناتێر جێگەی بگرنەوە بە تایبەت رۆنی زەیتوون و گوڵەبەڕۆژە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

زارۆكێن زه‌رزه‌واتى زێده‌تر دخۆن کێمتر تووشی كێشێن دەروونی دبن

Lalish Duhok

چۆن دەزانی دڵت لە مەترسیدایە؟

Lalish Duhok

ژاپۆن ل ئاسمانى لدوڤ ژیانێ دگەرت

Lalish Duhok