شبكة لالش الاعلامية

چاوانيا شوتنا پرچا زارۆكى ب شێوازه‌كێ ساخله‌م

چاوانيا شوتنا پرچا زارۆكى ب شێوازه‌كێ ساخله‌م  

خەندان لایف– 
ڕەنگە واهەست بکەیت شتنی قژی منداڵێکی بچوک یان ساوا زۆر سادە و ئاسان بێت، بەڵام لە ڕاستیدا کارێکی کەمێک گرانە و دەبێت وردبین لەکاتی شتنیدا. 

سەرەتا دەبێت ئەوە بزانیت نابێت هەموو ڕۆژێک قژی منداڵی ساوا بشۆرێت، چونکە منداڵی ساوا وەک کەسێکی پێگەیشتوو نییە و درەنگ پیس دەبێت، بۆیە شارەزایان ڕێنمایی دایکان دەکەن حەفتەی جارێک بۆ دووجار قژی منداڵی ساوا بشۆن. 
 
هاوکات ئەو شامپۆیە بەکاربهێنە کە تایبەتە بە قژی منداڵی ساوا، چونکە منداڵ زۆر هەستیارە و نابێت شامپۆیەک بەکاربهێنیت، کە بۆ کەسی پێگەیشتوو دەبێت، بێگومان ئەو شامپۆیانەش کە تایبەتن بە منداڵ نوسراوە ئەگەر شارەزاش نەبیت دەکرێت بپریست.

گرنگە شامپۆیەک بەکاربهێنیت کە بێ بۆن بێت، چونکە بوونی بۆنی تیژ ئەگەری زۆرە منداڵەکەت بەبۆن بکەوێت . 

پێویستە سەرەتا جەستەی منداڵەکەت بشۆیت، چونکە منداڵی ساوا زۆر خێرا پلەی گەرمی لەشی دادەبەزێت، هاوکات منداڵەکەت ئاسوودەتر دەبێت و زیاتر یارمەتیدەرت دەبێت .

دوای شتنی لەشی منداڵەکەت، لە ئاوەکە داریبهێنە و بە خاولیەکی وشک و گەرم بیپێچەرەوە. 

منداڵەکەت بە هەردوو دەستت بگرە بە جۆرێک دەستێکت بخەرە ژێر سەری بۆی ملی ئازاری نەگات لەکاتی شتنی قژیدا. 
بە ئاوی شلەتێن جوان سەری منداڵەکەت تەڕ بکە بە بەکارهێنانی لەپی دەستت، بەڵام زۆر ئاگاداربە بەهیچ جۆرێك ئاو نەچێتە چاو و گوێی منداڵەکەتەوە، دەتوانیت تۆزێك سەری منداڵەکەت بخەیت بە پشتدا بۆ ئەو مەبەستە. 

بڕێکی کەم لە شامپۆ بخەرە سەر لەپی دەستت و زۆر بە هێواشی قژی ساواکەی پێ بشۆ و بەسەری پەنجەکانت زۆر بە هێمنی مەساج بۆ سەری بکە، تا بە تەواوی قژی کەف دەکات بۆ ماوەی کەمتر لە یەک خولەک بەڵام هەرگیز نینۆکەکانت بۆ ئەم مەبەستە بەکارمەهێنە، چونکە پێستی سەری منداڵی ساوا زۆر لەوە ناسکترە کە بیری لێدەکەیتەوە . 

بە هەمان شێوازی سەرەتا ئاو بکە بە قژی منداڵەکەتدا بە بەکارهێنانی لەپی دەستت، بەڵام بڕێکی زۆرتر ئاو بەکاربهێنە بۆ ئەوەی دڵنیابیت کە هیچ پاشماوەیەکی شامپۆ بە قژەکەیەوە جێنەماوە . 

لە کۆتایدا بە خاولیەک قژی منداڵەکەت وشک بکەرەوە، بەڵام ئاگاداربە زۆر بە هێواشی و بەبێ هیچ فشارێک بە شێوەیەکی بازنەیی تا بە تەواوی وشک دەبێتەوە. 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

10 رێنما پرچێ ژ وه‌ريانێ دپارێزن

Lalish Duhok

ھەشت زیانێن ئاڤا سار یا ڤەخوارنێ

Lalish Duhok

هه‌تا 10 سالێن دی کەس خودانێ ترومبێلێ نابت

Lalish Duhok