شبكة لالش الاعلامية

گەشتوگوزار: پێشبینی دكەین ژمارەیەكا زۆرا گەشتیارا بێنە هەرێمێ

گەشتوگوزار: پێشبینی دكەین ژمارەیەكا زۆرا گەشتیارا بێنە هەرێمێ

خەندان-
وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاند، پێشبینی دەكەن لەجەژنی رەمەزانی ئەمساڵدا ژمارەیەكی زۆر گەشتیار لە دەرەوە سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن.

بەپێی ئامارەكانی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان لە جەژنی رەمەزانی ساڵی رابردوودا سەدو 22 هەزار گەشتیار لە ناوچەكانی خواروی عێراق و دەرەوەی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە.

نادر رۆستی وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم بەخەندان-ی راگەیاند، وەك سەرجەم جەژن و بۆنەكانی رابردوو بەهاوكاری و پاڵپشتی دەزگاو دامەزراوەكانی تری هەرێم ئامادەكاری بۆ كارئاسانی هاتنی گەشتیاران و پێشوازیكردنیان كراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێشبینی دەكەن لەجەژنی رەمەزانی ئەمساڵدا ژمارەیەكی زۆر گەشتیار لەدەرەوە سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن.

هەرێمی‌ كوردستان دەیەوێت لەرێگەی‌ راكێشانی‌ گەشتیارێكی‌ زۆرەوە جوڵە بخاتەوە ئەو بازاڕەی‌ كە زیاتر لە دوو ساڵە بەهۆی‌ قەیرای‌ داراییەوە وەستاوە.

وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم وتیشی، “رێگە بە گروپی گەشتیاری و بەخێزانەكان دەدرێت بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان بێنە هەرێم، بۆ ئەو مەبەستەش خزمەتگوزاریەكان لە بازگەكان زیاد كراون، هاوكات رەچاوی پاراستنی سەقامگیری و ئاسایش كراوە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

داعش سەرجەم ده‌ڤه‌رێن ژێر دەسەلاتا خۆ ژدەست دده‌ت

Lalish Duhok

شانده‌کی بلندێ ئەلمانیا سەره‌دانا کوردستانێ دکت

Lalish Duhok

حكوومه‌تا عێراقێ زێده‌تر ژ 661 ملیۆن دۆلارێن گه‌نمێ جۆتیارێن كوردستانێ قه‌رداره‌

Lalish Duhok