شبكة لالش الاعلامية

ژبه‌ر روودانه‌كا هاتن و چوونێ 7 ئه‌ندامێن خێزانه‌كێ گیانێ خۆ ژ ده‌ستدا

ژبه‌ر روودانه‌كا هاتن و چوونێ 7 ئه‌ندامێن خێزانه‌كێ گیانێ خۆ ژ ده‌ستدا
K24 – هه‌ولێر:

به‌هۆی رووداوێكی هاتووچۆوه‌ له‌سه‌ر رێگای دووكان – رانیه‌، 7 ئه‌ندامی یه‌ك خێزان بوونه‌ته‌ قووربانی و گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.

كاتژمێر 1:00 دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی دووكان – رانیه‌ و به‌رامبه‌ر گوندی فریزه‌ڵه‌ له‌ شاره‌دێی خه‌لیفان، رووداوێكی هاتووچۆ روویداوه‌و به‌و هۆیه‌وه‌ 7 ئه‌ندامی یه‌ك خێزان كه‌ له‌ ئۆتۆمبێلێكی جۆری توێتا كرۆلادا بوون گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.

به‌ گوێره‌ی ئه‌و وێنانه‌ی له‌ لایه‌ن فانه‌كانی په‌یجی كوردستان 24 نێردراون، ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ئه‌و خێزانه‌ی تێدا بوون له‌ جۆری توێتا كرۆلایه‌ و له‌گه‌ڵ تانكه‌رێكی سوته‌مه‌نیدا به‌ یه‌كیاندا كێشاوه‌، به‌ڵام ئۆتۆمبێله‌ بچووكه‌كه‌ به‌ ته‌واوی تێكشكاوه‌و هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه‌ته‌ هۆی گیان له‌ ده‌ستدانی سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانی.

له‌ باره‌ی هۆكاری رووداوه‌كه‌وه‌ گوته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی به‌ كوردستان 24 راگه‌یاند” هۆكاری سه‌ره‌كی پێكدادانی نێوان ئه‌و دوو ئۆتۆمبێله‌ خێرایی لێخوڕین بووه‌”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ل هه‌رێما كوردستانێ پێنج تووشبوويێن دی يێن كۆرۆنايێ گیانێ خۆ ژ ‌ده‌ست دان

Lalish Duhok

21قەوارێن سیاسی ناڤێن خوە بو ھەلبژاردنێن داھاتی نڤیسان

Lalish Duhok

هێزێن عێراقی خالا سنووريا وه‌لید كۆنترۆلكر

Lalish Duhok