شبكة لالش الاعلامية

دربۆ:پەکەکە ل شنگالێ ب داوى دئێت

دربۆ:پەکەکە ل شنگالێ ب داوى دئێت

شنگال-KDP.info-

(قاسم دریۆ) فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە شنگال ئاشکرای کرد کە لە ئێستادا هەزار کەس لە پەکەکە جیابووەتەوە و ئەو ئەنجوومەنەی کە دایانمەزراندبوو هەڵوەشاوەتەوە و خەریکە لە شنگالدا پەکەکە کۆتایی دێ.

(قاسم دربۆ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، خەڵکی شنگال رووی راستەقینەی پەکەکەی بۆ ئاشکرابوو و لە ئێستایشدا ژمارەی ئەو چەکدارانەی کە وازیان لە پەکەکە هێناوە بوون بە هەزار چەکدار و زۆرینەیشیان پێوەندیان بە هێزی پێشمەرگە کردووە کە دوای جەژن کۆتایی بە مەشق و راهێنان دێنن و ژمارەیەکیش ئامادە دەکرێن بۆ ئەوەی بخرێنە مەشق و راهێنانەوە و ژمارەیەکیش لێیانەوە لە ماڵ دانیشتوون، ئەوانەیشی کە ماون وەک چەکداری پەکەکە لە ئێستا کێشە لەنێویاندا هەیە، چونکە بەشێکیان پەکەکەن و بەشێک حەشدی شەعبین، بۆیە دوێنێ لە نێوخۆیاندا بازگەیان بۆ یەکتری دانابوو و رێگریان لە یەکدی دەکرد.

(دربۆ) دەشڵێ، پەکەکە ئەنجوومەنێکی لە شنگال دروستکردبوو هاشێوەی کانتۆنەکانی خۆیان، بەڵام لەچەند رۆژی رابردوودا سەرۆکی ئەنجوومەنەکە بەناوی (خدر ساڵح) دەستی لەکار کێشایەوە و ئێستایش ئەنجوومەنەکە پەرشوبڵاوبووە و هەڵوەشاوەتەوە. ئاماژەیشی دا، خەڵکی شنگال متمانەی بە پەکەکە نییە و، خەریکە پەکەکە لە شنگال کۆتایی دێ.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بنگه‌هێ لالش تايێ باشيكێ ڕێوره‌سمێن ئيمزاكرن و به‌لاڤكرنا په‌رتۆكا نوو گێڕان

Lalish Duhok

رێكخراوا داك دێ‌ سالڤەگەرا خۆ ب چەندین چالاكیان ساخ كت

Lalish Duhok

بنگەهێ‌ لالش تایێ‌ شاریا خیڤەت بۆ سێ‌ خێزانێن ئاوارەیێن شنگالێ‌ دابینكرن

Lalish Duhok