قەلەوترین کچا جیهانێ گهۆڕينێن مهزن ب سەردا هاتينه
خەندان-
دوای مانەوەی بۆ ماوەی 50 رۆژ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری دوبەی، قەڵەوترین خانمی جیهان ئێستا گۆڕانکارییەکی گەورەی تێدا روویداوە دەتوانێت هەندێک جوڵە بکات کە ساڵانێکە نەیکردووە.
ئیمان عەبدولئاتی ئەو خانمە میسرییەی بە قەڵەوترین خانمی جیهان ناوبانگی دەرکردووەو تەمەنی 36 ساڵە، ماوەی 25 ساڵیش نەیتوانیبوو لە ژوورەکەی خۆی بێتە دەرەوە بەهۆی زۆری کێشییەوە، بەڵام دواتر لەرێگەی فڕۆکەیەکی تایبەتەوە بردیان بۆ هندستان و دوای چەند نەشتەرگەرییەک بەمەبەستی تەواوکردنی چارەسەر رووی لە دوبەی- ئیمارات کرد.
50 رۆژە ئیمان لە نەخۆشخانەی بەرجیل-ە لە دوبەی، دوای وەرگرتنی چارەسەرو لەدەستدانی بەشێک لە کێشی، ئێستا دەتوانێت قاچەکانی بجوڵێنێت و دەستەکانی بۆ خواردن و خواردنەوە بەکاربهێنێت و قۆڵەکانیشی بجوڵێنێت، لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانێت لەسەر شوێنی نووستنەکەی دابنیشێت و بە کورسی جوڵاو هاتوچۆ بکات.
ئەو کردارانەی لە سەرەوە باسمان کرد ماوەی چەند ساڵێکە ئیمان نەیتوانیوە جێبەجێی بکات.
بەرلەوەی روو لە هندستان بکات و یەکەم هەنگاو بۆ چارەسەر بنێت، ئیمان کێشی نزیکەی 500 کیلۆ بوو، بەڵام بەگوێرەی قسەی ئەسمای خوشکی کە هاوەڵییەتی پزیشکەکان پێیانڕاگەیاندووە دوای ساڵێکی تر وەک کەسێکی ئاسایی لێدێتەوەو رەنگە کێشی ببێتە 100 کیلۆ.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی