شبكة لالش الاعلامية

نزمە پالەپەستۆیەکێ گەرمێ هندی به‌ره‌ف کورستانێ دئێت

نزمە پالەپەستۆیەکێ گەرمێ هندی به‌ره‌ف کورستانێ دئێت
رووداو – هەولێر

پێشبینی دەکرێت نزمە پاڵەپەستۆیەکی گەرمی هیندی باشووری کورستان بگرێتەوە، بەمەش پلەی گەرما بەرزتر دەبێتەوە و لە هەندێ ناوچە دەگاتە 50 پلە. رەشەبا بەهێزەکەش تاوەکو كۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوامدەبێت.

فازڵ ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، به‌گوێره‌ی نەخشە بەردەستەکان، پێشبینی ده‌كرێت له‌ رۆژی دووشه‌ممه 3-7-2017 ‌وه‌ نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆیەکی گه‌رمی هیندی کاریگەری لەسەر ئه‌م ناوچه‌یه‌ دابنێت، بەمەش پلەی گەرما بەرزتر دەبێتەوە.

وەک فازڵ ئیبراهیم ئاماژەی پێدا، نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆکە تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاویش تاوەکو چوارشەممە به‌رده‌وامده‌بێت و كاریگه‌رییه‌كەی هه‌ر ده‌مێنێت.

زیاتر روونیکردەوە کە ناوچەکە بەگشتی و باشووری عێراق‌ ده‌گرێته‌وه‌، ئینجا بۆ باشوور و رۆهه‌ڵاتی باشووری كوردستان درێژدەبێتەوە و پلەی گەرما 2 بۆ 3 پلەی دیكە بەرزدەکاتەوە، لە خانەقینیش زیاتر کاریگەری دەبێت و پلەی گەرما لە 50 نزیکدەبێتەوە، بەڵام کەمتر به‌شی رۆژئاوای باشووری كوردستان، واتە سنووری پارێزگای دهۆك و موسڵ دەگرێتە و كاریگه‌ریی زۆری نابێت.

بەڕێوەبەری كەشناسی ‌و بوومەلەرزەزانی ئاماژەی بەوەشدا کە ئەو رەشەبایەی چەند رۆژێکە باشووری کوردستانی گرتووەتەوە، تاوەکو كۆتایی هەفتە بەردەوامدەبێت.

پێشبینیشی کرد پلەی گەرما لە شارەکانی باشووری کوردستان بەمشێوەیە بێت: هەولێر 44 پلە، سلێمانی 43 پلە، كەركووك 47 پلە، دهۆك 42 پلە، هەڵەبجە 44 پلە. لە ناوچەكانی گەرمیان ‌و خانەقینیش پێشبینی کرد پلەی گەرما لە 50 پلە نزیكبێتەوە.

لەگەڵ هاتنی مانگی تەمموز شەپۆلێكی گەرما رووی لە باشووری كوردستان كردو‌وە و پلەی گەرمای بۆ نزیكەی 45 پلە بەرزكردووەتەوە، پێشبینیش دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا دوو بۆ سێ پلەی دیکە بەرزبێتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نێچیرڤان بارزانی: هه‌رێما كوردستانێ پشته‌ڤانییه‌كا ته‌مام ل كه‌نیسه‌یا كاسۆلیك دكه‌ت

Lalish Duhok

ئه‌ڤ ساله‌ 32كه‌س ل دهۆكێ دئاڤێ دا خه‌ندقينه‌

Lalish Duhok

بارزانی: بریارا ریفراندۆما گەلی كوردستانێ بریاره‌كا بێ زڤرينه‌

Lalish Duhok