ب پێنج ئه‌پ مۆبایلا خۆ بپارێزه
وشه
له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوو، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی خێرای مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان، به‌كارهێنه‌ران دووچاری فه‌وتان یان سڕینه‌وه یاخوود دزرانی ناوه‌ڕۆكی مۆبایله‌كانیان بوونه‌وه، لێره‌دا چه‌ند ئه‌پێكی پێویست ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین كه مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان له‌و گرفتانه چاره ده‌كات:
– Signal: یه‌كێكه له ناسراوترین ئه‌په‌كانی پێوه‌ندیی سه‌لامه‌ت له دنیادا كه كۆد له‌سه‌ر پێوه‌ندییه‌كان داده‌نێ و نایه‌ڵێ چاودێری به‌سه‌ره‌وه بكرێ، ده‌شتوانی هه‌موو نامه‌كانت بسڕیته‌وه و لای به‌رامبه‌ریش نه‌مێنێ.
– Folder lock: ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ فۆڵده‌ره‌كانت پارێزراو بێت، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی وێنه‌ی تایبه‌تیان تێدایه، ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه به ته‌واوی.
– Fast: ئه‌پێكی جێگره‌وه‌ی فه‌یسبووكه، هه‌ر بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و تۆڕه‌یه به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی پارێزراو كه دڵنیایت له‌وه‌ی پاسوۆرده‌كانت نابرێ و هاكك ناكرێی.
– Hexlock: له رێی ئه‌م ئه‌په‌وه ده‌توانی پرۆفایلی جۆراوجۆر بۆ خۆپاراستن دروست بكه‌یت، ئه‌و فایلانه وشه‌ی نهێنییان له‌سه‌ره و ته‌نیا خۆت ده‌توانی بیانكه‌یته‌وه.
– Avast Antivirus & Security: پێویسته ئه‌وه‌شت بیر نه‌چێ كه ده‌بێ دژه ڤایرۆسێكی به‌هێزت هه‌بێ، ئه‌م ئه‌په باشترینه.
سه‌رچاوه/ لبنان24
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
