شبكة لالش الاعلامية

ڤه‌کۆلینه‌ک..كه‌سێن زیرەک زێده‌تر دژین

ڤه‌کۆلینه‌ک..كه‌سێن زیرەک زێده‌تر دژین

خەندان

لێکۆڵینەوەی چەند زانایەکی بەریتانی کە چاودێری 65,000 کەسیان کردووە لەو رۆژەی لە دایکبوون هەتا تەمەنی 79ساڵی، ئەوەیان دۆزیوەتەوە ئای کیوی منداڵ پەیوەندیەکی زۆر توندی هەیە لەگەڵ تەمەنی زۆردا.

لێکۆڵەرەوەکان ئەوەیان دۆزیوەتەوە، ئەو منداڵانەی کە رێژەی ئای کیوییەکان بەرزە لە تەمەنی 11 ساڵی ئەمانە زۆر دووربوون لە مردن بە نەخۆشی دڵ، جەڵدە یان شێرپەنجە. هەروەها ئەمان مەترسیەکی کەمتریان هەیە کە بمرن بەهۆی بریندارییەوە.

لێکۆڵەرەوەکان لە زانکۆی ئیدینبێرگ گومانیان وایە ئەمە روودەدات بەهۆی ئەوەی ئەو کەسانەی کە زیرەکن زیاتر گرنگی بە خۆیان دەدەن، ئەوان کەمتر جگەرە دەکێشن و زیاتر دوای ژیانێکی تەندروست دەکەون.

بیردۆزێک هەیە دەڵێت ئەو کەسانەی DNA کەیان هەڵگری زیرەکییە لەوانەیە زیاتر تەندروست بن.

ئەم لێکۆڵینەوەیە لە بریتیش میدیکاڵ جۆرناڵ بڵاوکراوەتەوە، زانیاریەکان لەسەر 33,536 پیاو و 32,229 ژن کراوە کە لە ساڵی 1936دا لە سکۆتلەندا لە دایکبوون.

ئەم کەسانە لە تەمەنی 11 ساڵیەوە تاقیکردنەوە لەسەر زیرەکیەکەیان کراوەو بۆ ماوەی 68 ساڵ بەردەوام بوون تا مانگی 12 ساڵی 2015.

لێکۆڵەرەوەکان ئەوەیان روونکردووەتەوە ئەو کەسانەی کە ئای کیوی بەرزیان هەیە زیاتر گرنگی بە تەندروستیان دەدەن و جگەرەش ناکێشن، لەگەڵ ئەوەشدا زیاتر وەرزش ئەنجام دەدەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

کەنگی مرۆڤ پێدڤی ب خوارنێ نابیت؟

Lalish Duhok

چەند کۆپێن قەهوێ د رۆژێ دا مەترسینە؟

Lalish Duhok

پسپۆڕه‌ك: زۆربه‌یا كه‌سێن گه‌له‌ك روودنێن تووشی ئازارێن پشتێ دبن

Lalish Duhok