شبكة لالش الاعلامية

نۆژداره‌كێ دى ژى نیازا ئه‌نجامدانا چاندنا سەرێ مرۆڤى هه‌يه‌

نۆژداره‌كێ دى ژى نیازا ئه‌نجامدانا چاندنا سەرێ مرۆڤى هه‌يه‌

رووداو-سلێمانی

ساڵی رابردوو دکتۆر سێرجیۆ کاناڤێرۆی ئیتاڵی جیهانی تووشی سەرسوڕمان کرد کاتێک گوتی کە پلانی هەیە نەشتەرگەری چاندنی تەواوی کەلـلەسەر ئەنجامبدات. ئێستا پزیشکێکی چینیش ئاشکرایدەکات ئەویش هەمان پلانی هەیە.

دکتۆر رێن شیاوپینگ لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ رۆژنامەی نیویۆرک تایمز دەڵێ کە ئێستا ئەو سەرقاڵی ئامادەکردنی تیمێکی پرۆفێشناڵ و پلانێکی تۆکمەیە و هەرکات ئامادەسازییەکان تەواوبوون، ئەو نەشتەرگەرییە هەرە ئاڵۆزە ئەنجامدەدات.

لە نەشتەگەرییەکەدا سەری دوو کەس لێدەکرێنەوە و بۆڕی خوێنەکانی سەری کەسە جەستە ئیفلیجەکە لە جەستەیەکی ساخ دەبەسترێن. پزیشکە چینییەکە گوتوویەتی کە دڕکە پەتکی سەر و جەستەکە لە شلەیەکی تایبەتیدا نقومدەکرێن کە یاریدەی پێکەوە لکانیان دەدات، ملیش دەخرێتە نێو پلێتێکی رەق و جێگیر تاکو جووڵە نەکات و شانە پێکەوە لکێندراوەکان بە پێکەوە بەستراویی بمێننەوە.

پزیشکە چینییەکە نێوبانگێکی باشی نییە لەو پرۆسەیەدا و لە مێدیادا بە تەنزەوە ناویانناوە “دکتۆر فرانکشتاین”. چونکە پێشووتر سەری بۆ مەیموونێک چاندبوو، تەنیا 20 کاژێر دوای ئەوە لێژنەیەکی پسپۆڕ بڕیاریاندا کۆتایی بە ژیانی مەیموونەکە بهێنن، لەبەر لایەنی ئیتیکی و مرۆیی.

لەگەڵ ئەوەشدا بەپێی راپۆرتەکەی نیویۆرک تایمز، چەندین کەس خۆبەخشییان کردووە تاکو پرۆسەکەیان بۆ ئەنجامبدرێ، لەوانە پیاوێکی بەساڵاچووی چینی کە تەمەنی 62 ساڵە و ماوەی شەش ساڵە لە جێگادا کەوتووە و هەر چوار پەلی لەکارکەوتوون.

پرۆسەکە بە گشتی ئاڵۆزە و رەخنەی زۆری لەسەرن لەڕووی ئەخلاقی و زانستییەوە، بەڵام وەک رۆژنامەکە دەڵێ بەهۆی هەڵپەی چین بۆ پێشکەوتن و دەستکەوتی زانستیی، دوور نییە سەرەڕای هەموو رەخنەکان ئەو پرۆسەیە ئەنجامبدرێ.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

زیانێن دی يێن جگەرا ئەلیکترۆنی هاتنه‌ ديتن 

Lalish Duhok

مفايێن خوارنا باجانێ 

Lalish Duhok

هەرێما کوردستانێ.. ئامادەکاری بۆ هەلبژارتنا شاه جوانا کوردستانێ دئێنه‌ كرن

Lalish Duhok