برێت مه‌كگۆرك: لڤان نێزيكان شه‌رێ حه‌ويجه، قائيم و ته‌له‌عفه‌ر دێ ده‌ست پێكت
K24 – هه‌ولێر:
برێت مه‌ركگۆرك نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژى داعش له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌كه رایگه‌یاند، بڕی 119 ملیۆن دۆلاریان وه‌كو هاوكاریی مرۆیی بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه تازه رزگاركراوه‌كانى عێراق ته‌رخانكردووه.
مه‌كگۆرك گوتيشى: له ماوەیەکی نزیکدا ئۆپراسیۆن بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی تەلەعفەر، حەویجە و قائیم دەستپێدەکات.
جەختیشيکردەوە کاردەکەن بۆ ھەڵوەشاندنەوەی شانە و تۆڕە نھێنیەکانی داعش لە وڵاتانی رۆژئاوا.
برێت مەکگۆرک نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا لە ھاوپەیمانی دژ بە داعش:
برێت مه‌كگۆرك ئه‌وه‌شى گوت: ئێمه پابەندین بە بەڵینەکانمان و دەمانەوێت داعش بە یەکجاری لەناو بچێت. شەڕ لە عێراق زۆری ماوە کۆتایی بێت. لە ماوەیەکی نزیکدا بە ھاوکاری ھاوپەیمانان ھێزە عێراقیيەکان ناوچەکانی دیکەی ژێر دەستی داعش کۆنترۆڵ دەکەينەوە.
هه‌روه‌ها گوتى: دوای قۆناغی سەربازی قۆناغی مرۆیی و سەقامگیری و بابەتی حوکمرانی دێتە ئاراوە. بۆ ئەو مەبەستەش دەستپێشخەریمان کردووە بۆ دروستکردنی گروپێک لەناو وڵاتانی ھاوپەیماندا بۆ ئاوەدانکردنەوە و ئاساییکردنەوەی ئەو ناوچانەی رزگار کراون”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
