نمایشه‌كا سه‌ربازی ل به‌غدا ب هه‌لكه‌فتا كۆنترۆلكرنا مووسلێ ب رێڤه‌چوو
خه‌ندان-
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ نمایشێكی سه‌ربازی له‌به‌غدا ده‌ستیپێكرد، به‌بۆنه‌ی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ له‌ده‌ست داعش.
نوسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، نمایشه سه‌ربازییه‌كه، به‌ئاماده‌بوونی عه‌بادی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له‌نمایشه سه‌ربازییه‌كه‌دا، سه‌رجه‌م پێكهاته سه‌ربازیی و ئه‌منییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و ناوخۆ‌و ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی به‌شدارن.
10ی ئه‌م مانگه، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان، له موسڵ-ه‌وه كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی شاره‌كه‌ی له‌ده‌ستی داعش راگه‌یاند، پاش هه‌ست مانگ له‌شه‌ڕو پێكدادانی سه‌خت.
به‌هۆی شه‌ڕه‌وه 900 هه‌زار كه‌س هه‌ڵهاتوون، كه نزیكه‌ی سێ یه‌كیان له‌كامپه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه نیشته‌جێكراون و ئه‌وانه‌ی دیكه چوونه‌ته ماڵی كه‌سه نزیك و هاوڕێكانیان له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی دیكه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
