شبكة لالش الاعلامية

ل مووسل برازایەکا نادیا موراد هاته‌ کوشتن 

ل مووسل برازایەکا نادیا موراد هاته‌ کوشتن 
رووداو – موسڵ

برازایەکی نادیە موراد، باڵیۆزی نیازپاکی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکان لەکاتی رزگاربوونیدا لە موسڵ گیانی لەدەستدا.

نەسرین ئەلیاس تەمەن 19 ساڵ، رۆژی هەینی 14-7-2017 لە بەری راستی موسڵ هەوڵی رزگارکردنی داوە، بەڵام بەر بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکان کەتووە و گیانی لەدەستداوە. ناشزانرێت فڕۆکە عێراقییەکان یان فڕۆکەکانی هاوپەیمانان ناوچەکەیان بۆردوومانکردووە.

سەعید موراد، مامی نەسرین، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکە بە رووداوی راگەیاند، ساڵێک پێش ئێستاش خوشکی نەسرین لە رێگای رزگاربووندا پێش ئەوەی لە موسڵەوە بگاتە سنووری پێشمه‌رگه‌ بەهۆی تەقینی بۆمبێکی چیندراو گیانی لەدەستدابوو. ئاماژەی بەوەش کرد کە نادیە موراد بۆ بەشداریکردن لە پرسەکەی گەڕاوەتەوە کوردستان.

هەرچەندە رۆژی 10-7-2017 حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵی راگەیاند، بەڵام تاوەکو ئێستاش لە هەندێک خانوو و کۆڵانی موسڵی کۆن چەکدارانی داعش ماون.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

چاوانیا پركرنا فۆرمێن زانكۆلاین بۆ قوتابیان ل ناوچەیا باعەدرێ‌ هاتە شرۆڤەكرن

Lalish Duhok

شانده‌كێ بنگه‌هێ لالش پشكداريێ دبيره‌وه‌ريا 30 ساڵيا دامه‌زراندنا مالا ئێزديان ل ئۆلدنبۆرگ دكه‌ت

Lalish Duhok

ل شنگال حەشدا شەعبی دوو گومركێن نە یاسایی دانان وباجێ ژ خەلكێ‌ وەردگرن

Lalish Duhok